کاردانەوەی چین بەرامبەر باجی گومرگی نوێی ئەمەریکا

کاردانەوەی چین بەرامبەر باجی گومرگی نوێی ئەمەریکا

 

وەزارەتی دارایی چین ڕۆژی سێشەممە 3ی شوبات، باجی نوێی لەسەر کۆمەڵێک بەرهەمی ئەمریکی جێبەجێ کرد وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە باجی ١٠٪ی سەرۆکی ئەمریکا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند خولەکێکدا دوای کەوتنە بواری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە کاڵای چینی، وەزارەتی دارایی چین ڕایگەیاند: کە باج لە 15% لەسەر خەڵوز و گازی سروشتی شل و 10% لەسەر نەوتی خاو و کەرەستەی کشتوکاڵی و بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەسەپێنێت.

هەروەها وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، کە لە ١٠ی شوباتەوە باجی گومرگی نوێ لەسەر هەناردەکردنی ئەمریکا دەست پێدەکات.

ئەم ڕێوشوێنانە لەکاتێکدایە کە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیک واژۆ کرا و دوای ئەوە ترەمپ سەپاندنی باجی گومرگی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دواخست تاوەکو ڕێککەوتنەکە تەواو دەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top