سەرۆک بارزانى پارێزەرى مافەرەواکانى کورد لە رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاستى ئاڵۆزدا

سەرۆک بارزانى پارێزەرى مافەرەواکانى کورد لە رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاستى ئاڵۆزدا

تادێت رووداو وپێشهاتەکاتەکانى ناوچەکە دەچنە قۆناغێکى خێرا و نوێیەوە ، گۆرانکارییەکان و هاوکێشەکان لە ڕووى سەربازى و سیاسى بە خێرایی روودەدەن ، هەموو ئەمانە ئاماژەن بەوەى کە رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاست بە نەخشەیەکى نوێى لە دایک دەبێت . ئەم گۆرانکارییە خێرایانە وایکردووە کە کاریگەرى لە سەر هەژموونى زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە لە رووى هێزەوە دابنێت ، بەشێوەیەک ئەگەر دوێنى ئێران بە هەموونى هیلالى شیعیەوە لە ناوچەکە حکوومڕانى دەکرد ، ئەوەتا ئێستا رۆژ بە رۆژ لەپاشەکشێ بەردەوام دایە ، بۆ نێو سنوورەکانى خۆى ، بە پێچەوانەوە ئەوانەى کە هەژموونێکى بەهێزیان نەبوو ، ئەوەتا ئەمڕۆ لە نێو گۆڕەپانەکەدا لە ناو نەخشە نوێیەکەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا رۆڵى کاریگەرى دەبینن ، بە ئاماژەدان بە ڕووخانى رژێمەیەکەى ئەسەد و هاتنە سەر دەسەڵاتنى چەند گروپێکى چەکدارى بەناوى تەحر شام ، چاوەروانییەکان و پێشبینییەکان بۆ ئەو ئاراستەیەن کە هێرش و گورزى کوشندە بە کۆتا جەبهەى بەرەى موقاوە کە لە عێراقدایە بکەوێت ، شەڕ و ئاگرەکە بچێتە ناوخۆى ئێرانەوە .
لە نێو ئەو ئاڵۆزى و ململانێیانەى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناڤیندا ، کەسایەتییەکى کارێزما و خاوەن ئەزموون و رابەرێکى دڵسۆز بۆ نەتەوە و نیشتمانەکەى ئامادەیی هەیە کە ئەویش سەرۆک مسعود بارزانییە ، کە وەک کەسایەتییەکى بەهێز وناودار لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتیی رۆڵى گرنگ و بەرچاو دەبینێت ، هەمیشە لە رۆژگارە سەختەکندا خاوەن سەنگ و پێگەى دیار بوو ، رەمزى بەرخودان و خۆراگرى بووە ، لەماوەى 33 ساڵى رابردوو ، بە رۆڵ و کاریگەرى خۆى توانیوێتى گەل و نیشتیمانەکەى لە هەڕەشە و مەترسییەکان بپارێزێت لە هەمانکاتیشدا نەک تەنها لەم بەشەى کوردستان بە ڵکو داکۆکیکارى رژدى مافەکانى نەتەوەیی کورد بووە لە هەر چوار پارچەى کوردستان
مێژوویی شەڕى درندەترین ڕێکخراویی تیرۆریستى بەناوى داعش و ئینجا بەرگریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان لە میلیشیا و چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بە پاڵپشتى وڵاتانى هەرێمى و ئینجا گشت هەوڵەکانى لە پیناو تەبایی نێوماڵى کوردستانى هەرچەندە ئەگەر باجەکەى قورسیش بوو بێت ، هەموو کات هەوێنى یەکریزى نەتەوەیی کورد بووە، بەتایبەتى چ وەک فریادڕەس وچ وەک پەرۆشى نەتەوەکەى بۆ رۆژئاڤا و باکوورى کوردستان و دیدار وکۆبوونەوەى لەگەڵ هێزولایەنە کوردیییەکان لە رۆژئاوا و باکوورى کوردستان و بەهەمان شێوە لە هەرێمى کوردستانیش بۆ پێکهێنانى حکوومەتى کوردستان ، هەموو ئەمانە ، ئاماژەن بەوەى کە بارزان و بارزانى چەندە بە دوور بینانە و ئایندەبینى و کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى مامەڵە دەکات بۆ ئەوەى گەلى کورد بە تەبایی و یەکریزى ڕووبەڕووى هەموو ئاستەنگ و هەڕەشە و مەترسییەکان ببێتەوە بەتایبەت لەو گۆرانکارى و پێشهاتانەى کە بەرۆکى کوردستانیان گڕتووە .

ئەو پرسیارە گرنگەی لە زهنیەتی شارەزایاندایە سەرۆك بارزانی چۆن لۆژیكی پاراستنی مافەكانی گەلی كورد و ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان خواست و ویستی زلهێزەكانی جیهان و هێزە ئیقلیمییەكان ڕادەگرێت، هێزگەلێك ساڵانێكی زۆرە بەئاگرو ئاسن رووبەرووی خەباتی گەلی كورد بوونەتەوە ، بۆ ئەمەش هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان و لە پێشەنگیانەوە گەلی كورد سوود لە تێڕوانینی قووڵ و حەكیمانەی سەرۆك بازرانی وەردەگرێت ، شەڕی 7ی ئۆكتۆبەرو دەرهاویشتەكانی لە هەرێمی كوردستان دوورخستەوە، بەشانازییەوە ئەم سەركردەیە وێڕای هەموو هێرش و پیلانەكان توانی گەلی كورد لەشەڕی براكوژی دووربخاتەوە و لە ئێستاشدا شەڕی گەڕانەوەی پێگەی گەلی كورد بەڕێوەدەبات بۆ ئەوەی چیتر وەكو هاوڵاتیی پلە دوو لەعێراقدا مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت كە زیاتر لە 50 ماددەو بڕگەی دەستووری هەیە تایبەتە بەمافەكانی گەلی كورد كەچی لە رووی واقیعەوە جێبەجێ ناكرێت .
ئەمڕۆ دەرفەتێكی زێڕین بۆ گەلی كورد لەهەرچوار پارچەی كوردستان هەڵكەوتووە ئەگەر بێتوو بەلۆژیكی سەرۆك بارزانی و شارەزایی ئەم مەرجەعەی كورد مامەڵە بكرێت ، بەتایبەتی لە ئێستادا كوردەكانی رۆژئاواو باكوریش بەمتمانەوە دەڕواننە رۆڵ و پێگەی بارزانی

سەرۆک بارزانى پارێزەرى مافەرەواکانى کورد لە رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاستى ئاڵۆزدا
Top