بـــەغـــدا چـــی لــــە کـــوردســـتــــان دەوێت؟!!
لە دوای رزگارکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، کە کورد بە گرنگی و بایەخەوە بەشداری لەو پرۆسەیە کرد بەمەبەستی بونیادنانی دەوڵەتێکی فیدراڵی فرەیی لەسەر بنەماکانی دیموکراسی وسەرجەم پێکهاتەکانی مافەکانیان دابین بێت، و سەرجەم لایانەکان پابەندی دەستوور و بنەماکانی پێکەوە ژیان بن، و میللەتانی عێراق بتوانن بە ئازادی لە وڵاتەکەیان بژیەن، بەڵام بەداخەوە ئەوەی چاوەروان نەبوو ئەوە رووی دا دوای ئەوەی هەندێ لایان توانیان لەو ماوەیە پێگەی خۆیان بەهێز بکەن کەوتنە دژایەتی هێز و لایەکانی دیکە و ویستیان دەسەڵاتی تاک رەوی لە عێراق دووبارە ببیتەوە ئەوە بوو جەنابی سەرۆک بارزانی لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٢ ئەو زەنگە مەترسیدارەی لیدا، بەڵام هەندێ لایان لە کوردستانیان بەهەند وەریان نەکرد، و هەندێ لایانی بەغداش کەوتنە دژایەتی کوردستان و سەرۆک بارزانی.
بەغدا کە هەندێ لایانی تاوەکو ئیستا هزری شۆفێنی و مەزهەبی پیادە دەکەن بەرامبەر لایانەکان دەیانەوێت کوردستان وەک جاران پرۆسەی بە ئارەبکردن و راگواستن ئەنجام بدەن، ئیستاش کە گرفتی مووجە و بوودجە لە ئارادایە هەوڵەکان هەمووی بۆ کۆنترۆڵکردنی کوردستان و سامانەکەیەتی کە کاتی رژێمەکانی پیشوو بە بۆمباران و ێرانکردنی کوردستان بەکار دەهات، ئەمرۆ دەیانەوەێ وەک فشارێک بیخەنە سەر گەلی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتێک کە نەك دەسەڵاتی لەسەر بەشەکانی تری عێراق نییە بەڵکو دەسەڵاتی لەسەر ناوچەی سەوز نییە، و لە روانگەی هزری شۆفێنی مووچەیان تێگەڵ بە گرفتەکانی سیاسی کردوە دور لە دەستوور، وە نەبێت گرفتەکان تەنیا مووچە و بوودجە بێ، بەڵکو کۆمەڵێک گرفت هەر لەساتەوەختی دامەزراندنی دەولەتی عێراقی بوونی هەیە و زیاتر لە سەدەیەکە چارەسەر نەکراوە، وەنەبێت هەر لەبەر هۆکاری هزر و بیری شۆفێنی و مەزهەبی، بەڵکو هەروەها دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی یەک هەڵوێست و یەک بۆ چوون و یەک رێزی نێوان ماڵی کورد، هەروەک لە گرفتی مووجە هەندێ لایان و هەرزەکاری سیاسی کوردستان هەموو تۆمەتەکان دەخەنە پاڵ حکومەتی هەرێم لە کاتیک حکومەتی هەرێم پابەندی برگەکانی دەستوور و رێککەوتنەکانی، هەر بۆیەش دەسەڵاتدارانی عێراق پشتگیری ئەوانە دەکەن کە دژی حکومەتی هەرێمە و بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستانن کە لای دوژمنان پێش دۆستان ئەوە روون بۆتەوە کەوا پارتی سازش لەسەر مافەکانی نەتەوەیی و میللەت ناکات و قورسایی و گرنگی دۆزی کورد لە بەهێز بوونی پارتی دایە.
بەغدا بە کورتی و کرمانجی دەیەوێت کوردستان بگەرێتەوە سەردەمی تاریکی و چیتر ئەو پێشکەوتن و ئارامی و ئاوەدانی بەخۆوە نەبینێ، بە پێچەوانەی بەشەکانی دیکە عێراق کە سەڕەرای بووجەی زەبەلاح بۆ نموونە شارێکی وەک بەسرە کە بە دەوڵەمەنترین شاری جیهان هەژمار دەکرێت ئاوی خواردنەوەی نییە، جگە لەوەی هەندێ لە دەسەڵاتدارانی بەغدا هەر لەسەر هەمان تێروانینی رژیمەکانی پێشوو رەفتار دەکەن، و ئەو رەفتارە هەڵانەی بەغدا ئەوەی سەلماند کە تا کو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێ عێراق ناتوانیت ئارام بێت، هەروەها بەغدا دژی دەستوور دەیەوێت هەڵسوکەوت لەگەڵ کوردستان بکات وەک پارێزگایەکی عێراق نەک وەک هەرێمێک کە قەوارەی دەستووری هەیە، بەغدا دەیەوێت کورد هاووڵاتی پلە دوو بێت لە ژێر فەرماندە و بریاری ئەوان دابێت، بەڵام مەحاڵە ئەو خەونەی حوشرتیان بۆ بێتە دی، دەسەڵاتدارانی ئیستای بەغدا و کوردە کەوا سورەکانی بەر لەشکر گرنگە سود و پەند لە رابردوو وەربگرن، کە ئەوەی بەغدا لە خەیاڵیەتی خەون و خەیاڵە