سەرۆکی میلیشیاکانی عێراق سەرۆک ترامپ بە "گەمژە" بێ ئەقڵ ناودەبات، و هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات
(*)
Iraqi Militia Leader Labels President Trump an "Idiot", Threatens U.S. Forces
ئەکرەم ئەلکەعبی سەرکردەی نوجەبا، لە وتارێکدا کە لە ٢١ی کانوونی دوەمدا، پێشکەشی کرد، باسی لە هەڵپەساردنی هێرشەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق کرد و هەڵوێستی گروپەکەی لەسەر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دووپاتکردەوە، لەگەڵ ئاماژەکردن بە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وەک "گەمژەیەک".
کەعبی هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر پرۆسەی کشانەوەکە دوابخەن، هێرشەکانی دژی هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە، کە پێشبینی دەکات تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەد بڕوات ، کە ساڵی ڕابردوو هێزەکانی لە هەریر [بنکەی ئاسمانی] بە تەواوی چۆڵ کرد و بەشێکی لە... عەین ئەسەد [بنکەی ئاسمانی]” بەردەوام بوو، “دوای ڕووداوەکانی سوریا، لە عەین ئەسەد دەستیان بە وەستان کردووە. ئەمەش کاریگەری جددی هەیە. بۆیە هۆشداری دەدەینە سوپای ئەمەریکا کە پاشگەزبوونەوە لە کشانەوەکە دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانمان، کە لەپێشتر چڕتر دەبێت”.
پاشان کەعبی هێرشێکی ڕاستەوخۆی لەدژی سەرۆک ترامپ دەستپێکرد لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کەسانەی کە بە “بریکار و پیلانگێڕ” ناوی دەبات. ناوبراو ڕایگەیاند “سەبارەت بەو بریکار و پیلانگێڕانەی کە بە درۆ و زیادەڕەویەکانیان لە عێراق لە دوای ڕووداوەکانی سوریا لە دژی ئێمە سەریان هەڵدا، شەڕێکی میدیایییان لەسەر بنەمای فێڵ و زانیاری هەڵە و ساختەکردن لەسەر فەرمانی زایۆنیستەکان ئەنجامدا، و دڵخۆشبوون بۆ ترەمپ و هاتنی، پێیان دەڵێین: ڕەنگە ترەمپی گەمژە، ئێوە بترسێنێت، بەڵام ئێمە ناترسێنێت و هیچ بەهایەکی لای ئیمە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕاستیدا ئێمە بە ئێوە و ئەویش دەڵێین پێڵاوی بچوکترین موجاهیدی عێراقی بەهای زیاترە لە سەری ترەمپ و تەواوی حکومەتەکەی لە ڕابردوو و ئێستادا.
کەعبی لە درێژەی قسەکانیدا تەحەدای ڕاستەوخۆی بۆ سەرۆک ترامپی کرد وڕایگەیاند، “ئەگەر ترەمپ یان هەر کەسێکی تر بیەوێت جارێکی تر تاقیمان بکاتەوە، هێزەکانمان ئامادەن، هەر پێشێلکارییەک یان خۆدزینەوەیەک لە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەت بۆ کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان وایان لێدەکات دۆزەخ لە سەرووی خۆیانەوە و لە ژێر پێیانەوە ببینن”
لە درێژەی ئاخاوتنەکەی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی داگیرکەر وەک ئاگرێکی گەورە دەبێت. ئەگەر بگەڕێنەوە ئێمە دەگەڕێینەوە... ئەگەر کشانەوەیان دوابخەن، ئەوا کەس بیانووی لە دژی ئێمە نابێت، ئێمەش چیتر فشاری هیچ لایەنێک قبوڵ ناکەین
سێ ڕۆژ پێش وتارەکەی کەعبی، عەلی ئەسەدی، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی لە کەناڵی ئەلسومەریە دەرکەوت و لێدوانی هاوشێوەی سەبارەت بە ترەمپ پێشکەش کرد، هەرچەندە بە زمانێکی کەمتر شەڕانگێزانە. ئەو ڕایگەیاند “ئێمە لە ترەمپ ناترسین. ڕەنگە هەموو دونیا بترسێت، بەڵام موقاوامە ناترسێت. بەخێرهاتن دەکرێت [بۆ ئەوەی تاقیمان بکاتەوە]؛ سەنگەر لە نێوانماندایە...”. پاشان ئەسەدی توانای ترەمپی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیاکان کەمکردەوە و وتی “ترەمپ پیاوێکی ئابوورییە، و بەهۆی دۆخی ئابووری ناوخۆیی ئەمریکاوە سەری لێ شێواوە”. لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ترەمپ کەی ئەمڕۆ هەمان ترەمپ نییە کە چوار ساڵ لەمەوبەر بوو یان زیاتر مەحاڵە ترەمپ سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێ
(*) وەرگیرانی لە ئینگلیزیەوە