لە یادی ٣٨ ساڵەی وەفاتی ئیدریس بارزانیدا

لە یادی ٣٨ ساڵەی وەفاتی ئیدریس بارزانیدا

ئیدریس بارزانی یەکێک بوو لە شەهیدانی نیشتمانی کوردستان کە جێگەیەکی مەزنی هەبووە لە مێژووی شۆرش و ڕزگاریی نەتەوەیی و سەرکردەیەکی دیاری سیاسی کورد و ئەفسانەیی ناسیۆنالیستی کورد بووە ، ڕۆڵێکی سەرەکی و بەرچاوی لە خەباتی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی لە عێراقدا هەبووە و کەسایەتییەکی کاریگەر بووە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان و بە درێژایی تەمەنی شانبەشانی ( بارزانی نەمر ) و سەرۆک و رابەر ( مەسعود بارزانی ) بۆ پێشخستنی دۆزی رەوای کورد خەبات و کاری کردووە .

ئیدریس بارزانی ژیانێکی سەخت و پر لە سەرکێشی و تووشبوون بە مەترسییە هەمیشەییەکانی لە پێناو مافە نیشتیمانیەکان تێپەڕاندووە ، رۆلێکی بێوێنەی لە دانوستان و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەشتن بە دۆز و مافەکانی کورد هەبووە ، بەتایبەتی لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو کە بزووتنەوەی کورد ڕووبەڕووی تەحەددای حکومەتی عێراق و زلهێزەکانی ناوچەکە ببووە .

لە یادی ٣٨ ساڵەی وەفاتی جوانە مەرگدا هەزاران درود و سلاۆ بۆ رۆحی پاک و بەرزە فری دەنێرین ، بۆ ئەبەد لە یاد و یادەوەریەکانمان زیندوو و نەمرە .

Top