ســـه‌رۆكـــى هـــه‌رێــمـــى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا ، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆك كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13ـی تەممووزی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك، بۆ كۆچى دواييى براى، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده‌یانی كرد و هاوخه‌مى خۆى پێگه‌ياندن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لاى خۆيه‌وه پارێزگارى دهۆك سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌نديى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له پارێزگارى دهۆك ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/7/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆك، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى براى، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌مى خۆى پێگه‌ياندن.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز پارێزگارى دهۆك سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌نديى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.