هەژدەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ مامەڵەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕووداوەكانی عێراق و ناوچەكە

هەژدەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ  مامەڵەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕووداوەكانی عێراق و ناوچەكە

 

ڕۆژی 22ی حوزەیرانی 2024 بازنەی گفتوگۆ هەژدەهەمین كۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانە لەسەر پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و نیشتمانی ئەنجام دا.

لەم گفتوگۆیەدا كە ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ (شڤان حەمدی، پ.د.نەزاكەت حوسێن، فەرهاد محەمەد) ئامادە بوون، پێش باسكردنی هەر بابەتێك هەڵوەستەیەك لەسەر ناونیشانی پێنج ئەڵقەی پێشووی وەرزی سێیەمی بازنەی گفتوگۆ كرا، كە بریتی بوون لە «بەئامانجگرتنی هەرێمی كوردستان، هەرێمی كوردستان لە ناو گێژاوی ململانێی هەرێمی و نیودەوڵەتی، دادگای فیدڕاڵی گفتوگۆ و هەڵوێست، ململانێی حزبی و ئایندەی هەرێمی كوردستان، هەرێمی كوردستان لە تێڕوانینی حكومەتی فیدڕاڵیی عێراقدا» ئەم هەڵوەستە بۆ ئەوەیە ناونیشانی دوایین ئەڵقەی وەرزی سێیەم (هەژدەمین ئەڵقە) تەواوكاری ناونیشانی گفتوگۆگانی ئەڵقەكانی پێش خۆی بێت، بۆ ئەوەی وەك زنجێرەیەك ناونیشانی كتێبی داهاتوو كۆ بكاتەوە.

لە دوای ئەم هەڵوەستەیە كۆبوونەوەكە چەندین پرسی گرنگی تاوتوێ كرد، بەڵام سەرەنجام و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وەرچەرخانە گەورە ئەرێنییەی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو لە پەیوەندنییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی (عێراق، هەرێمی، نیودەوڵەتی) هاتوونە ئاراوە، هەڵسەنگاندێك بۆ شێوازی مامەڵەی هەرێمی كوردستان بكرێت لەگەڵ ڕووداوەكانی ناوچەكە و عێراق، بۆ كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆی ئەم جارە ناونیشانی «مامەڵەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕووداوەكانی عێراق و ناوچەكە»مان پەسەند كرد و بۆ ئامادەكارییەكانیش ئەم بڕیارانەی دا:

 ئاستی گفتوگۆكە فراوان بێت، هەموو پێكهاتە سەرەكییەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە (كورد، عەرەبی شیعە، عەرەبی سوننە) بگرێتەوە، بەتایبەتی ئەو كەسایەتی و سیاسەتمەدارانەی كە ئێستا بەشێكن لە پرۆسەی سیاسی و پرۆسەی بڕیار لە هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیدا.

 ڕاپۆرتێكی مەیدانی ئامادە بكرێت كە تیایدا ڕاوبۆچوونی لایەنە سیاسییە جیاوازەكان، ئەكادیمیست و چاودیرانی سیاسی وەربگرێت و پێش دەستپێكردنی گفتوگۆكە بە سكرین بۆ ئامادەبووان پیشان بدرێت، بۆ ئەوەی دواتر بەشداربووانی گفتوگۆكە ڕای خۆیانی لەسەر دەرببڕن.

 كۆبوونەوەكە بڕیاری دا ئەم بەڕێزانە بانگهێشت بكرێن، بۆ ئەوەی لە گفتوگۆكە بەشدار بن:

1- د.كەمال كەركووكی، بەرپرسی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

2- عەبدولڕەحمان ئەلجەزائیری، سەركردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

3- شێخ ئیبراهیم ئەلدلێمی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی هاوپەیمانیی سیادە.

4- كاردۆ محەمەد، بەرپرسی ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان.

5- سوبحی مەهدی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی كوردستان.

6- بێكەس قادر، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

7- د.ئەیاد عەنبەر، توێژەر و مامۆستای زانستی سیاسی لە زانكۆی كووفە.

8- پ.د.عوسمان عەلی، سەرۆكی ڕێكخراوی تاسك بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی.

9- دڵشاد میران، دیپلۆمات و سیاسەتمەدار.

10- غەیس ئەلتمیمی، سەرۆكی پڕۆژەی هاووڵاتیبوونی عێراقی.

11- غیاسەدین نەقشبەندی، نووسەر و چاودێری سیاسی.

12- خدیجە عومەر مزوری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

13- سعود مستۆ نەجم، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.

 ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ:

- شڤان حەمدی.

- مەحفوز مایی.

- پ.د. نەزاكەت حوسێن.

- د.جەلال ئەحمەد.

- فەرهاد محەمەد.

 

Top