نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمێكی بچووك بەڵام خاوەن شكۆیەكی گەورە لەناو دەوڵەتمەدارانی جیهاندا

ڤیزەی ئیرادەی پێشمەرگە
دەرگای كۆنفراسی ئاسایشی جیهانی بۆ كوردستان كردەوە
جێگەی خۆیەتی هەموو ساڵێك لەگەڵ دەستپێكردنی»كۆنفراسی ئاسایشی جیهان لە میونشن» ئاماژە بەو قسەیەی باڵیۆز ڤۆڵڤانگ ئیشنیگەر سەرۆكی پێشووی كۆنفراسەكە بكەین، كە لە مانگی كانوونی دووەمی 2015 لەناو پەنێڵی « ئایندەی سوپا - The Future of the Military» كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤوسەوە ڕایگەیاند» بۆ كۆنگرەی ئەمساڵی ئاسایشی جیهانی كە مانگی داهاتوو لە میوشن بەڕێوە دەچێت، بەتایبەتی پێشمەرگەیەكم بانگهێشتی كۆنفراسەكە كردووە كە ناوی مسعود بارزانی- یەو، سەرۆكی هەرێمی كوردستانە»، ئەم بانگهێشتەی ئیشینگەر هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كتێبە بەناوبانگەكەی ڤۆلكەر پرسیس كە بەناونیشانی « كۆتایی هاتنی ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەی ئێمە دەمانناسی» لەدوای سەرهەڵدانی دەوڵەتی خەلافەتی تیرۆیستانی داعش بڵاوكرایەوە و، ڕاشكاوانە ئاماژەی بەوە كردووە « هەرێمی كوردستان تەنیا كاراكتەری غەیرە دەوڵەتییە كە بەشدارە لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهان و، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ بكات».
ئەم باكگراوەندە بۆ بەشداریی هەرێمی كوردستان لەو كۆنفرانسە گرنگە نێودەوڵەتییەی كە ساڵانە لەسەر پرسی « ئاسایشی جیهان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سیستمی لیبراڵی نێودەوڵەتی بە بەشداریی» سەرۆك دەوڵەتان، سەرۆكی حكومەتەكان، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتانی جیهان، ژەنراڵ و بەرپرسە سەربازییە گەورەكانی جیهان ..هتد» بەڕێوە دەچێت، تەنیا هەرێمی كوردستان ماوەی 11ساڵە وەك كاراكتەرێكی غەیرە دەوڵەتی، ساڵانە سەرۆكی هەرێمەكەی یان سەرۆكی حكومەتەكەی، وەك سەرۆك دەوڵەت و سەرۆكی حكومەتی خاوەن سەروەری بانگهێشتی ئەو كۆنفرانسە دەكرێت و بەشداری تیدا دەكات.
كۆنفرانسی ئەمساڵی 2025ی میوشن بۆ ئاسایشی جیهان، دەكرێت بڵێین لە كۆی ئەو 60 كۆنفرانسەی پێشتر كە هەر لەساڵی 1963 ەوە تا ئێستا گرێدراوە، جیاوازترە و مەزندەكان بەو ئاراستەیەن ئەو گۆڕانكارییانەی ئەم كۆنفرانسە بەدوای خۆیدا دەیانهێنیت، لەوانەیە لە هیچ كۆنفراسێكی دیكەی» ئاسایشی جیهان بەدوای خۆیدا نەیهێنابن، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانكارییانەی ئێستا جیهان بەشێوەیەكی گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خۆیەوە ده‌بینێت لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانییەوە وێنەی نەبووە و، لێرەدا بە چەند خاڵێك ئاماژەیان پێدەكەین:
• شه‌ست و یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان، كه له ڕۆژی 14ی شوباتی 2025 له میونشن ده‌ستی پێكرد، ته‌نیا سێ هه‌فته‌یه دۆناڵد تره‌مپ بۆ جاری دووه‌م بۆته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا و، ته‌نیا كه‌متر له 48 كاتژمێر تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتین بۆ كۆتایی پێهێنانی شه‌ڕی 3 ساڵه‌ی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا، له‌مه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌شێك نابێت له‌و لوتكه‌یه‌ی كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له نێوان « تره‌مپ و پوتین» له عه‌ره‌بستانی سعودیه ئه‌نجام بدرێت.
• جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنفراسه‌كه‌دا وتارێكی سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه‌ی « دیموكراتی و ئازادیی ڕاده‌برین» له ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێشكه‌ش كرد‌و، له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌وه‌ی كۆی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای تووشی شۆك كرد، ئه‌وه بوو زۆر ڕاشكاوانه ڤانس به هه‌موو ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای ڕاگه‌یاند « ڕووسیا و چین دوژمنی ئه‌ورپا نین، مه‌ترسی نین بۆ جیهانی ئازادیی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا، به‌ڵكو مه‌ترسیی سه‌ره‌كی له‌ناوخۆی ئه‌وروپادایه، كه دادگاكانتان ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆمانیا بینیمان، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیا بینیمان، كه كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك و له دووریی 50 مه‌تر له سه‌نته‌رێكی « له‌باربردنی منداڵ» نوێژی بۆ ئەو منداڵانه كردووه، كه هێشتا له‌دایك نه‌بوون، له‌ناویان ده‌به‌ن.
• ئه‌م كۆنفرانسه له بارودۆخێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2024ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی په‌رله‌مانه‌كاندا دروست كردووه، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نوێنه‌رانی پارته ڕاستره‌وە پۆپۆلیسته‌كان، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بوونه ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ڕاسته له ئێستادا زۆرینه‌یان نییه و، ناتوانن مه‌ترسیی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاینده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دروست بكه‌ن، به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی پارته ڕاستره‌وە پۆپۆلیسته‌كان له ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕووی له هه‌ڵكشانه و، تێكڕای ئه‌و پارته ڕاستڕه‌وە پۆپۆلیستیانه دژی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای برۆكسلن و، ده‌یانه‌وێت یه‌كێتیی ئه‌وروپا نه‌مێنێت و په‌نابه‌ران بنێرنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
• ئه‌م كۆنفراسه له بارودۆخێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا مه‌ترسییان له ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا هه‌بووبێت بۆ گۆڕینی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئه‌وا له ئێستاوه ده‌بێت مه‌ترسیی گه‌وره‌یان ئیداره‌ی تازه‌ی تره‌مپ بێت، له ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به گشتی و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش هه‌ر له پێش ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی دووه‌می تره‌مپ به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئیلۆن ماسك كه ئێستا یه‌كێكه له وه‌زیره‌كانی ئیداره‌كه، ڕاشكاوانه له شاری هاله‌ی ئه‌ڵمانیاوه « Halle East Germany» داوای له گه‌لی ئه‌ڵمانیا كرد كه ده‌نگ به پارتی « جێگره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا - Alternative für Deutschland,» بده‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌م پارته، پارتێكی ڕاستره‌وه و ئامانجی ئه‌وه‌یه یه‌كێتیی ئه‌ورپا نه‌مێنێت و ، به‌كارهێنانی « یۆرۆ» كۆتایی پێبێت و بگه‌ڕێنه‌وه جارێكی دیكه مامه‌ڵه به « مارك»ی ئه‌ڵمانی بكرێته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی»تیۆری پیلانگیری»یه‌وه خوێندنه‌وه بۆ كاره تیرۆریستیه بكه‌ین، كه به چه‌ند كاتژمێرێك پێش كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه له میونشن له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی ئه‌نجامدرا، ئه‌وا هیچ به‌دوور نازانرێت ئه‌مه پیلانێكی ده‌ره‌كی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری ئه‌ڵمانیا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌و پارته ڕاستره‌وه بده‌ن كه دژی په‌نابه‌ران و فیدراسیونی یه‌كێتیی ئه‌وروپان.
له‌ناو ئه‌و بارودۆخه وه‌رچه‌رخاوه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو به‌ری ئه‌تڵه‌سی « ئه‌وروپا و ئه‌مریكا» هاتۆته ئاراوه و، ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی كۆنفرانسه‌كه ناوی لێناوه « فره جه‌مسه‌رگیری – Multipolarization»، زیاتر له 50 سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت، كه یه‌كێكیان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، له‌گه‌ڵ زیاتر 150 له وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی 110 ده‌وڵه‌تی جیهان و ، زیاتر له 800 كه‌سایه‌تی و پسپۆر له زانكۆكان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی به‌رگری له جیهاندا، بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له میانه‌ی زیاتر له 300 په‌نێڵ گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ن، كه بۆ هه‌ر سێ ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌كراوه و بریتین له:
1- حكومڕانیی جیهانی، خۆڕاگریی دیموكراتی، ئاسایشی ژینگه.
2- بارودۆخی سیستمی جیهانی، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نگژه ناوچه‌ییه‌كان، ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو به‌ری ئه‌تڵه‌سی.
3- ڕۆڵی ئه‌وروپا له جیهاندا ، ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سیستمی تازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له په‌راوێزی ئه‌م سێ ڕۆژه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌سه‌دان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان و به‌رپرسانی بڕیار به‌ده‌ست و ئه‌كادیمییست و پسپۆرانی بواری به‌رگری گرێ ده‌د‌رێت، كه وه‌ك بینیمان ته‌نیا له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 40 دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها دیداری تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆسۆلا ڤۆنده‌ر لاین سه‌رۆكی كۆمسیونی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ، مارك ڕووته سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی هه‌بووه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ ڕۆڵ و شكۆی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كێشه گرنگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
پێگه‌و گرنگیی هه‌رێمی كوردستان
له پرۆسه‌ی ئاشتی و كێشه ئاڵۆزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ڕۆژی 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، نێچیرڤان بارزانی یه‌كێك بوو له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌مانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به فه‌رمی بانگهێشتكرابوو، كه ئاماده‌ی مه‌راسیمی دووباره كردنه‌وه‌ی كاتیدرالی نۆتردام بێت له پاریس، بۆ ئه‌م بۆنه‌یه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به فه‌رمی دۆناڵد تره‌مپی وه‌ك سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكاشی بانگهێشت كردبوو، كه هێشتا 43 ڕۆژی مابوو سوێندی سه‌رۆكایه‌تی بخوات و بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی.
له‌م بۆنه مێژووییه‌دا و، له دیدارێكدا كه هه‌ر سێ سه‌رۆك « نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مانوئێل ماكرون، دۆناڵد تره‌مپ»ی پێكه‌وه كۆكردبووه‌وه، ئه‌مانوئێل ماكرۆن ، ڕووی كرده تره‌مپ و ده‌ستی بۆ نێچیرڤان بارزانی ڕ‌اكێشا و پێی گوت:» ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بێت سوود لە بیربۆچوونه‌كانی ئه‌م سه‌رۆكه وه‌ربگریت».
ئه‌م ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ته‌نیا پێش دوومانگ له پاریس پێشكه‌شی دۆناڵد تره‌مپی كرد، له كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له میوشن له ڕۆژانی 14-16ی شوبات بینیمان، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی ماكرۆن، ته‌نیا بۆچوونی كه‌سیی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نییه به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌ناعه‌تی ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌گشتی و هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی « به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا»،كه ئه‌م سێ هێزه پێكه‌وه زیاتر له 70ی هه‌موو هێزی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پێكده‌هێنن، له‌مه‌ش زیاتر هه‌ر له‌م كۆنفراسه‌دا ده‌ركه‌وت، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئه‌م قه‌ناعه‌ته لای ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه « به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌دوای ئاشتیدا وێڵن نه‌ك شه‌ڕ» دروستبووه، كه ئه‌و ستراتیژ و سیاسه‌ته لۆژیكییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رابه‌رایه‌تیی مسعود بارزانی به‌ڕێوه ده‌چێت، كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئاڵۆزه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیرییه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی كه دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانبینی وه‌زیرانی دەره‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆی ده‌وڵه‌تانی به‌شداری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنفرانسه‌كه، دیداری تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بوو ، ده‌كرێت دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی « ئه‌مریكا، توركیا، ئوردن، سووریا» وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی گرنگ بخوێنینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گێڕن.
لایه‌نێكی دیكه‌ی گرنگی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، قه‌ناعه‌تی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی په‌یوه‌نداری وه‌ك « توركیا و سووریا» یه، لۆژیك و دروستی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی سه‌رۆك بارزانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی ئاشتییانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی سه‌ده‌یه‌ك زیاتره به‌رده‌وامه، له‌مه‌ش زیاتر دروستبوونی ئه‌و قه‌ناعه‌ته میللییه‌ی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه، به‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست ته‌نیا لۆژیك و سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانییه.
له‌ناو ئه‌م وێنایه‌دا كه قه‌ناعه‌ت و متمانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدا به‌رجه‌سته‌بووه، ده‌بینین كاتێك مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دیموكراتی سووریا، به فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی دێته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه، یان شاندی ده‌م پارتی له توركیا په‌یامی ئیمرالی بۆ كۆتایهێنان به شه‌ڕ دێنن بۆ سه‌رۆك بارزانی و، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌به‌نه‌وه بۆ ئیمرالی، له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندارییشه‌وه بۆ نموونه له توركیا گوێمان له په‌یامێكی زۆر سه‌یری ده‌وڵه‌ت باخچەلی سه‌رۆكی مه‌هه‌په « نه‌ك ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی» ده‌بێت، كه له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ده‌ڵێت:» كورد و تورك» بران و ده‌بێت كۆتایی به‌شه‌ڕ بێت و ئاشتی ده‌ست پێبكات، له هه‌مان كاتدا سه‌ردانی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی قۆناخی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌بینین بۆ عفرین و، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه كۆده‌بێته‌وه، ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت» دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه دێرینه ئاڵۆزه‌كان ، پێویستی یه میانگیرێكه كه یه‌كه‌م متمانه‌ی ته‌واوی به‌خۆی بێت و، دووه‌م جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه‌ش بێت».
ئه‌م متمانه به‌خۆبوونه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه له دیداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی به‌رجه‌سته بوو، كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌بێت، كه گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكایه له جیهاندا و، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی قبوڵ كرد، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆلی دیپلۆماتی ڕاڤه‌ی بۆ بكه‌ین، ئاماژه‌یه‌كی دبلۆماتییه بۆ شكۆ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا.


