پێشمەرگە پارێزەرى ئەم قەوارەیە
هەر قەوارە و حكوومەتێك لە سەر بناغەی خۆشەویستی بۆ خاك و فیداكاری و گیانبەخشی بە خوێن و خۆڕاگری و ئاڕەقەی پێشمەرگە و كەس وكاری شەهیدان وئەنفال وكیمیاباران بونیاتنرا بێ بە هیچ ڕەشە با و گەردەلوول و پیلانگێری و گەلەلكۆمەكی نەیاران و بەكرێگیراوانیان نەك هەر ناڕوخێت بەڵكو بەهێزتر لە جاران لە ڕێرەوی خۆی بەرەو بەدیهێنانی ئامانجە گەورەكەی هەنگاو دەنێت ، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەلایەن نەیارانەوە لە سەر ئاستی نێوخۆی و دەرەكی بەهەموو شێوەیەكی سەربازی وئابووری و میدیایی و تابووری پێنجەم هێرشێكی چڕ وپڕیان بۆ سەر گەل و هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە وەك هەمیشە پارێزەری و داكۆكیكاری ئەم ئەزموون و حكوومڕانییە دەكرایە ئامانج ، كە دیارترینیان بڕینی مووچە و بودجەی كوردستان وسەرچاوەكانی داهات و ئینجا خەونی دیزاینكردنی هەڵبژاردنێك كە تێیدا كۆتایی بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بهێن و لە شوێنی حكوومرانییەكی كارتۆنی لە ژێر هەژموونی نەیارانی كوردستان بێنە سەر دەسەڵات.
بەڵام مێژوو گەواهیدەرە كە ، چۆن سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان و بەتایبەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان وەك چیاییەكی پۆڵاین نەك هەر بەرگەی هەموو ئەو فشار و گەلەكۆمەكی و پیلانگێرییانە دژ بە هەرێمی كوردستانی گڕت ، بەڵكو بە پێچەوانەوە لەگەڵ هەر هێرش وپەڵاماردانێك پرۆژەیەكی ستراتیژی و ڕێگەوبانێك و هەنگاوێكی گرنگ بەرەو ئاڕامی و گەشەسەندنی ئەم نیشتیمانە بونیات دەنرا .
لەوەش گرنگتر ئەو راستییەیە ، كە مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان بە پشت بەستن بە خوا و خەڵكی كوردستان هەمیشە و بەردەوام لە پرسكردن و راوێژكردن و گوێگرتن لە لە پێداویستی و پێشنیارەكان و رەخنەكان ، كە ئەوەش خۆی لە خۆیدا نموونەی سەركردایەتییەكی ژیرانەیە و سەركەوتووە ، لە ناوچەیەكی ئاڵۆزی وەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمتر نموونەی سەركردەی وەهای لێكەوتووە و جۆرێكی بێ وێنەی سەركوەزیرانێكی گوێراگرە ، زیاتر متمانەی لە نێوان خەڵك و حكوومەتی كوردستان بەهێزتر كرد ، واتا پەیامێكی روون بوو بۆ نەیارانی ئەم گەل و نیشتیمانە.
لە 5 ساڵ تێكۆشانی كابینەی نۆیەم كە حكوومەتێكی بەهێز وخۆراگر بوو سەرۆكوەزیرانی كوردستان بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە نەك هەر كاری لە سەر دانەوەی ملیاردها دۆلار قەرز و ئینجا ڕووبەڕووبوونەوەی فشارە دارایی و سیاسییەكانی بەغدا ، ئینجا هێرش و مووشەكباران ودرۆنبارانكردنی و سووتاندنی بازارە نیشتیمانییەكان لە هەولێر ودهۆك و شوێنە بارزگانییەكان و ئینجا لافاو و نەخۆشی و كارەسانی تر پیشانی دا كە چەندە خۆڕاگرە بەرامبەر ئەو خەونە زۆكانەی كە روون و ئاشكران .
هەموو ئەو هەنگاوە بوێرانانە و بێ وێنانە ڕەنگدانەوە و تێراونینێكی ژیرانە و دوور مەودایانەی سەركردایەتیی بارزانییە لە سەر بنەمای بەرژوەندییە باڵاكانی گەل ونیشتیمانەكەی و هەروەها لە رووی دیپلۆماسی و سیاسییەوە نەك تەنها قەوارەی هەرێمی كوردستانی لە مەترسی و پیلانگێرییەكان پاراست بەڵكو توانیوێتی رۆڵێكی گرنگی هەرێمی كوردستان لە نێو هاوكێشە و ململانێی سیاسیەكانی وڵتانی ناوچەكە كە هەردەم هەرێمی كوردستان هەوڵی داوە ئەو هاوسەنگییە بپارێزێ ، ئەوەش بە ئاماژە دانی هەموو ئەو سەردانەی كە وڵاتانی زڵهێز و ناوچەكە كە لەناوچەكە دژی یەكترن و بەڵام هەرێمی كوردستان توانیوێتی بە یەك ئاست و زۆر ژیرانە مامەڵەی لەگەل ئەو وڵاتانە بكات و سەردانەكانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پێشوازیكردن بە ئاڵای كوردستانەوە لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان و ئینجا پێشوازیكردن لە چەندین سەركردی جیهانی و ناوچەیی لە هەولێری پایتەختی كوردستان باشترین بەڵگەن و ئاماژەش بە تێكشكاندنی هەموو ئەو خەونە نەزۆك و كۆسپ و كۆبەندانەی كە ئامانجیان لاوازكردن و نەمانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بوون بەتایبەت لە پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 .
هەروەها ئەگەر هەڵوەستە لە سەر سێكتەرەكانی سیاسیی وئابووری و ئەمنی بكەین دەبینن كە هەرێمی كوردستان چۆن بە سیاسیەتێكی هاوسەنگانە توانیوێتی متمانە دروستبكات و بۆ پەیوەندییەكی پتەو ئابووری و بەهێز و سەركەتوو و كە ئەمەش ئاماژەیە بە بوون و فەراهەمبوون ئەو ئاسایش و سەقامگیرییە كە دەرفەتی بۆ بازرگان و وەربەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەدیهێناوە و وایكردووە كە هەرێمی كوردستان ببێتە ناوەندێكی سەقامگیر لە عێراق و ناوچەكەدا و دوورگەیەكی ئاڕام بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانە كە تێیدا رۆژ بەرۆژ هەرێمی كوردستان پارێزراوتر و بەهێزتر بێت ، بە پێچەوانەی ئەوانەی خەونی نەزۆكی نەمانی قەوارەی هەرێمی كوردستانیان دەبینی .