دەرئەنجامە خراپەکانی هاوسەرگیری پێش وەختە

دەرئەنجامە خراپەکانی هاوسەرگیری پێش وەختە

هاوسەرگیری پڕۆسەیەکی کۆمەلایەتی و یاسایی وڕەزامەندییە کە تاک دەگاتە تەمەنێکی دیاریکراو ئەم پڕۆسەیە پێک دەهێنێت لەسەر ڕەزامەندی هەردوو لا واتا کوڕ و کچ ، وە پێکهێنانی ئەم پڕۆسەیە دەبێت هەلگری کۆمەلێک بنەمایی دیاریکراو بێت وەلەسەرەتاوە پێویستە گرینگترین شت تێیدا ڕێزگرتن و لێکتێگەیشتنی تێدا بێت بۆ هاوسەرگیریەکی تەندروستی لێ بەرهەم بهێنرێت ،هاوسەرگیری پێشوەختەش جۆرێکه لەجۆرەکانی هاوسەرگیری کەلە سەردەمی ئێستامان دا زۆر بەربلاوە کە پێش تەواوکردنی تەمەنی یاسایی تاک ئەنجامی دەدات ئەوانەن کەتەمەنیان خوار 18سالە ئەم هاوسەرگیریەکۆمەلێک هۆکاروفاکتەری لەپشتە کە ئەمانەن
1-ناهۆشیاری کۆمەلگا بەگشتی دەربارەی پڕۆسەی هاوسەرگیری .
2-داب ونەریتی دواکەووتووی کۆمەلگا.
3-ترسی کچان لەتەمەن کشانیان و قەیرەبوونیان.
4-نەبوونی داهاتی سەربەخۆ لەلای کچان یان کاری سەربەخۆ
5-بەدواکەووتنی پرۆسەی خوێند لەلای کچان .
6- زۆربوونی ڕێژەی کچان
7- کاریگەری تەکنەلۆژیا و شۆشیال میدیا بەگشتی کە ئەمە یەکێکە لەهۆکارە سەرەکیەکانی
8- کاریگەری هاوڕێ و کەس و کارو خزم.
9- ناهۆشیاری خودی کچ خۆی کە لەتەمەنێکی هەرزەکاریدا ئەم بڕیارە دەدات .
10- سولحی عەشایری.
ئەم هۆکارانەو کۆمەلێک هۆکاری تر کە ڕۆلیان هەیە لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری پێش وەختە بۆیە پێویستە کۆمەلگا هۆشیار بکرێتەوە لەخراپی ئەم جۆری هاوسەرگیریە دایکو باوکی کچ ڕەزامەندی نەنووێنن بۆ کچەکانیان بۆئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەی هاوسەرگیرییە لەگەل ئەمەشدا ئەم هاوسەرگیرییە کۆمەلێک کاریگەری ودەرئەنجامی خراپی بەدوای خۆید دەهێنێت کەئەمانەن
1-زۆربوونی ڕێژەی تەلاق وجیابوونەوە لەکۆمەلگا .
2- دلەڕاوکێی وبوونی ترس وخەمۆکی لەلای کچان لەنەتوانینی پەروەردەکردنێکی تەندروست و باش بۆمندالەکانیان چونکە لەتەمەنێکی بچووک دەبن بەدایک .
3-لەڕووی سایکۆلۆژی و جەستەییەوە ڕێگەپێدروا نیە کچ لەم تەمەنە بەشوو بدرێت چونکە لەوانەیە لەکاتی دووگیانی و مندالبوون دا ببێتە هۆی مردنی خۆی و کۆرپەلەکەی .
4- زۆر بوونی توندوتیژی خێزانی .
5-کەلەکەبوونی کێشە خێزانییەکان .
6-ناهۆشیاری کچ لەگەل مامەلەکردن لەگەل کێشەکان و چارەسەرکردنیان چونکە وان لەم تەمەنەدا خۆیان پێویستیان بەڕێنمایکردن و ئامۆژگاریکردن هەیە.
7-پەرتەوازەبوونی شیرازی خێزان و مندالەکانیان.


نووسینی /گولان حسێن

Top