ئاری ئاغۆك كتێبی(یاد و وەفا)ی بڵاوكردەوە
![ئاری ئاغۆك كتێبی(یاد و وەفا)ی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240710230957_original_50.jpg )
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 10/7/2024 لە سەنتەری ئاڵا لە شاری هەولێر,بە چاودێری(ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر,و بە ئامادەبوونی(فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی و ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك نووسەر و ئەدیبان,كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی(یاد و وەفا) لە نووسین و ئامادەكردنی(ئاری ئاغۆك)بەڕێوەچوو.
![ئاری ئاغۆك كتێبی(یاد و وەفا)ی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240710231015_big_770x552_9.jpg )
ئەم كتێبە كە لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر چاپ كراوە(شاخەوان عەلی حەمەد)پێشەكییەكەی نووسیوەو كتێبەكە یادكردنەوەی 14 ئەدیب و هونەرمەند و ڕۆشنبیری كوردستانە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
![ئاری ئاغۆك كتێبی(یاد و وەفا)ی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240710231031_big_770x552_3.jpg )
![ئاری ئاغۆك كتێبی(یاد و وەفا)ی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240710231045_big_770x552_47.jpg )
![ئاری ئاغۆك كتێبی(یاد و وەفا)ی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240710231100_big_770x552_30.jpg )
![ئاری ئاغۆك كتێبی(یاد و وەفا)ی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240710231115_big_770x552_39.jpg )