یەکبوون: وڵاتانی دەوروبەری كوردستان كاریگەرییان لەسەر هونەری كوردی هەیە

یەکبوون: وڵاتانی دەوروبەری كوردستان كاریگەرییان لەسەر هونەری كوردی هەیە

یەكبوون خەڵكی شاری مێردینە یەكێكە لە سەدان كچە گۆرانیبێژانی باكووری كوردستان كە بە شێوەیەك گۆرانی دەڵێ، هەر كەسێك گوێی لێبێت هەست بە ڕەسەنایەتیی هونەری كوردی دەكات.

یەکبوون: وڵاتانی دەوروبەری كوردستان كاریگەرییان لەسەر هونەری كوردی هەیە

لە بارەی ئاستی هونەری كوردی بە گشتی و لە باكووری كوردستان بەتایبەتی دەڵێت: «هەر پارچەیەكی كوردستان كاریگەریی هونەری ئەو وڵاتەی بەسەرەوەیە كە داگیری كردووە، لە سووریا و عێراق هونەری كوردی لەژێر كاریگەریی هونەری عەرەبیدایە، لە ئێران هونەری فارسی و لە توركیاش هونەری توركی كاریگەرییان بەسەر هونەر كوردییەوە هەیە، پێویستە موزیكی ئەلتەرناتیڤ بەشێوە و ناوەرۆك هەبێت، بەڵام لە تەك هەر شتێكی باش شتی خراپیش هەر دەبێت، بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بە باشی لە جیاوازیی نێوان شتە باش و خراپەكان بگات و بیانناسێتەوە».

سەبارەت بە مافەكانی ئافرەتی كوردیش دەڵێ: «هەست دەكەم لە وڵاتی ئێمە ئافرەت ئاواتەكانیان ون دەكەن و دەیانكوژن، هەر كەسێك بە خۆی بڵێ من مرۆڤم، پێویستە ئاگاداری دەوروبەری خۆی بێت و بیگۆڕێت و كارێكی وا بكات كە چۆن پیاو مافی هەیە، بەو شێوەیە ئافرەتیش مافی هەبێت و بتوانن زانست بەدەست بهێنن و تەنیا نەبن بە خزمەتكاری ماڵەكانیان، چونكە ئەو كاتە بەسەرچووە، ئێستا خەڵك وشیارە و ئابووریی ئێمە باشتر بووە و كەس ناتوانێت پشتی كورد بشكێنێت».

Top