كوردیش تاڵنت ئەكادیمی بە خۆڕایی پێشوازی لە فێرخوازانی دەكات

كوردیش تاڵنت ئەكادیمی بە خۆڕایی پێشوازی لە فێرخوازانی دەكات

پێگەیەكی دیجیتاڵی ئۆنڵاین ڕاگەیەندرا كە چەند هونەرمەند و ئاوازدانەرێكی بە ئەزموون بۆ پەرەپێدانی توانا و بەهرەی گەنجان وانەی هونەری دەنگ و سەرەتاكانی فێربوونی موزیك بە خۆڕایی دەڵێنەوە.

(كوردیش تاڵنت ئەكادیمی) كە پێگەیەكی دیجیتاڵییە,ماڵێكە بۆ گەنجان و ئارەزوومەندانی موزیك و دەرچوانی پەیمانگەكان تاوەكو زیاتر پەرە بە تواناو بەهرەكانی خۆیان بدەن,ئەم خولە بە خۆڕایی پێشكەش دەكرێت و بێ بەرامبەرە,دەروازەیەكە بەرەو جیهانی هونەری موزیك و گۆرانی و هەنگاونانە بۆ ئایندەیەكی گەش و هێنانەدی خەونی فێربوونی موزیك بەشێوەیەكی درووست.

كوردیش تاڵنت ئەكادیمی بە خۆڕایی پێشوازی لە فێرخوازانی دەكات

کوردیش تاڵنت ئەکادیمی، ئەکادیمیایەکی دیجیتاڵی و ئۆنلاینە بۆ گشت بوارە هونەری و کولتوورییەکان.
ژینگەیەکی پێشەنگ و داینامیکی فێرکاریی تایبەت بە پەروەردەکردن و بەهێزکردنی ئاستی ڕۆشنبیریی نەوەی داهاتووی بەهرەمەندی کوردە.

فێرخوازان لە سەرانسەری جیهان و لە ماڵەکانی خۆیاندا، بێ بەرامبەر و بەبێ ئەوەی هیچ چەشنە بەربەستێکیان بێتە پێش، دەتوانن لە ڕێگای سایت و ئەپەکانی کوردیش تاڵنت ئەکادیمی:

-بەشداری لە خول و وانە هونەرییەکان بکەن و ئامێری دڵخوازی خۆیان فێر ببن
-وتار و توێژینەوە بەپێزەکان بخوێننەوە و ئاستی زانستیان بەرز بکەنەوە
-گوێ لە پۆدکەستەکان بگرن و زیاتر لێیانەوە فێر ببن
-ببنە خاوەن ئەرشیڤێکی مەزن و دەوڵەمەند لە نۆتەی گورانییە جوانەکانی کوردی
-فەرهەنگێکی تێر و تەسەلی وشە هونەرییەکانیان لەبەر دەست بێت

مامۆستایانی ئەم پڕۆژەیە كە پێشوازای لە فێرخوازان دەكەن بۆ فێربوونی ژەنینی موزیك و هونەری موزیك پێكدێن لە هونەرمەندان دڵزار عابدی و ڕزگار حەمە رەئووف و سەیوان كەریمی,هەروەها خولەكانی فێربوون پێكدێت لە..

كوردیش تاڵنت ئەكادیمی بە خۆڕایی پێشوازی لە فێرخوازانی دەكات

-بنەما و چەمکە بنەڕەتییەکانی مۆسیقا و خولی  تیۆری مۆسیقا, لەم کۆرسەدا فێرخوازی بەشداربوو ئامادەدەكرێت بۆ فێربوونی نوسین و خوێندنەوەی ئەف و بێی موزیك و لە گەڵ تۆنەکان و  ڕیتم ئاشنادەبیت، ئەم کۆرسە تێگەیشتن لە زمانی موزیك ئاسان دەکاتەوە,خولی سەرەتایی تیۆری مۆسیقا فێرخواز ئاشنا دەکات بە هێڵ و کلیلەکان، تۆن و وەزنی ڕیتمەکان، هەروەها سیمبۆل و نیشانە گرنگەکانی موزیك واژۆدەکات,كە ئەم خولە لە لایەن موسیزیان و ئاوازدانەر (دڵزار عابدی) دەگوترێتەوە.

كوردیش تاڵنت ئەكادیمی بە خۆڕایی پێشوازی لە فێرخوازانی دەكات

-خولی سەرەتایی شمشال و فێربوونی بنەماکانی ئەم ئامێرە جوانە لە یەكەم هەنگاوەوە، راهێنانی دەست و پەنجە و شێوازی درووستی فووی هەناسە بۆ درووستکردنی دەنگێکی پاکی شمشاڵ هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێ تەکنیکی پێویست بۆ بەخشینی چێژ بەم ئامێرە ناوازەیە و بناغەیەكی بەهێز بۆ فێرخواز درووست دەكات و توانای گرتنە دەست و بەكارهێنانی ئەم ئامێرە كوردییەی هەبێت. ئەم خولە لەلایەن هونەرمەندی موزیكژەن و ڕاهێنەری بە ئەزموون (رزگار حەمە رئووف) پێشكەش دەكرێت.

كوردیش تاڵنت ئەكادیمی بە خۆڕایی پێشوازی لە فێرخوازانی دەكات

-خولی بەرزكردنەوەی توانای دەنگ و فێربوونی هونەری گۆرانی چڕین, بەشداربووی ئەم خولە ئامادە دەكرێت بۆ باشتر ناسینی ئامێری دەنگ,هەروەها لەم خولەدا  تەکنیکە سەرەکییەکانی وەک کۆنترۆڵکردنی هەناسەدان فێر دەكات، راهێنانی ژێیەکانی دەنگ و چۆنیەتی درووستکردنی دەنگێکی پاراوتر لە جاران فێردەكات,ئەم خولە لەلایەن گۆرانیبێژ و موسیزیان و ڕاهێنەری دەنگ(سەیوان کەریمی) پێشكەش دەكرێت.

-لە خولی سەرەتایی بۆ فێربوونی ئامێری پیانۆ،جیا لە پێداچوونەوەیەکی کورت لەسەر مێژووی دروستبوونی ئەم ئامێرە،فێرخواز و بەشداربووی ئەم خولە ئامادە دەكرێت بۆ شێوازی دروستی دانیشتن و بەکارهێنانی ئەندامانی جەستە و هەنگاو بە هەنگاو دەست و پەنجەکانیش لەگەڵ تۆن و نۆتەکانی ئەم ئامێرە ئاشنا دەکات,كە ئەم خولە لەلایەن هونەرمەند و ئاوازدانەر(دڵزار عابدی) دەگوترێتەوە.

ئامانجی كوردیش تاڵنت ئەكادیمی دابینکردنی پلاتفۆرمێکی پەروەردەیە بۆ هەمووان و بێ بەرامبەر,بێسنوورە لە ئاست کات و شوێندا و کۆرسەکان سنوورەکان تێدەپەڕێنن و پەروەردە دەهێنێتە ناو ماڵەکانەوە,وە بایەخ بە شانازییەکانی کولتووری کوردەواری دەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کولتووریی نەوەی نوێیە كە ئەمەش وا دەکات تاکەکان بتوانن پەیوەندییان لەگەڵ میراتە دەوڵەمەندە کولتوورییەکانیان بەردەوام بمێنێت و گەشەی پێ بدەن و شانازییان پێوە بکەن,هەروەها كوردیش ئەکادیمی هەوڵ دەدات بەهرەمەندە گەنجەکانی کورد پێ بگەیەنێت و سەکۆیەك بۆ ئاواتەکانیان دابین بکات.

بۆ زانیاری زیاتر و بەشداریكردن سەردانی ئەم لینكە بكە..

https://kurdishtalent.academy/

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top