لە هەولێر پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری بۆ مامۆستایانی هونەرمەند كرایەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی14/1/2024 ,بە چاودێرى دكتۆر(ئالان حەمەسەعید) وەزیرى پەروەردە و بە ئامادەبوونى (ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندانی شێوەكار و هونەردۆستان,پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری بۆ مامۆستایانی هونەرمەند كرایەوە.

لە هەولێر پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری بۆ مامۆستایانی هونەرمەند كرایەوە

ئەم پێشانگەیە لەژێر ناونیشانی(هونەر لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا) لە گەلەری میدیا بەڕێوەچوو و بەشداربووانی ئەم پێشانگەیە ژمارەیەك تابلۆی قەبارە و ستایلی جیاوازیان نمایش كرد كە سەرجەم كارەكان سەرنجی ئامادەبووانی پێشانگەكەی بۆ لای خۆی ڕاكێشا.

لە هەولێر پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری بۆ مامۆستایانی هونەرمەند كرایەوە

ئەم پێشانگە شێوەكارییە كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ تاوەكو سبەی چوارشەممە بەردەوامە,لە دوو كاتی جیادا كراوە دەبێت,كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 12ی نیوەڕۆ,هەروەها كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 4ی ئێوارە كراوە دەبێت. 

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top