بەمزووانە فیلمی سینەمایی(cleaner)نمایش دەكرێت

دوای تەواوبوونی كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی فیلمی سینەمایی (cleaner) وادەی یەكەم نمایشی دیاری كرا و بڕیارە لە ڕێكەوتی 21/2/2025 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت,لە دەرهێنانی مارتن كامپبڵ و هەریەك لە (ماسیۆ ئۆرتن-سیمۆن ئوتلی-پۆڵ ئەندرۆ ولیامز)سیناریۆی فیلمەكەیان نووسیوە.

كیلنەر فیلمێكی سینەمایی “بەریتانی”یە,چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە چەند ڕووداوێكی نێو باڵەخانەیەكی شاری لەندەن دەكات كاتێك كۆمپانیایەكی تایبەت بە ووزە ئاهەنگ دەگێڕن,بەڵام دواتر ژمارەیەك چالاكوانی توندڕەو هەڵدەكوتنە سەر شوێنەكەو 300 كەس بە بارمتە دەگرن.

خانمە ئەكتەری بەریتانی(دیزی ریدلی) پاڵەوانی فیلمەكەیە و پێشتر لە سووپا بووە,بەڵام وەك كەسێكی ئاسایی و وەكو ڕۆژەكانی تر دەچێتە سەر كارەكەی كە لەم باڵەخانەیە كاری پاكردنەوە ئەنجامدەدات,بەڵام بەهۆی ئەوەی برایەكی لەنێو باڵەخانەكەیە ناچار دەبێت ڕووبەڕووی ئەو چەكدارانە ببێتەوە,هەروەها لە فیلمەكەدا ئەستێرەی بەریتانی(كلایڤ ئوین) و(تاز سكایلەر) ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن و هەریەك لە (رای فیرۆن-روفوس جۆنز-لی بۆردمان-ریچارد هۆپ-ستیلا ستوكەر-فلاڤیا ویتسۆن) و ژمارەیەكی دیكەی ئەكتەر لە فیلمەكەدا بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

