لە سوید ژمارەیەك هونەرمەندی كورد پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكەنەوە

بڕیارە لە ڕێكەوتی 25/1/2025 لە (گەلەری لیكتان) لە ستۆكهۆڵمی وڵاتی سوید پێنج هونەرمەندی شێوەكاری ئەكادیمی و بەئەزموون پێشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاری بەناونیشانی(ئاوازی ڕەنگەكان) سازبكەن كە ئەم پێشانگەیە تاوەكو ڕێكەوتی 12/2/2025 بەردەوام دەبێت.

تابلۆكانی نێو ئەم پێشانگەیە كەلتوور و مۆركی كوردی هەڵگرتووەو هەر تابلۆیە كۆمەڵێك چیرۆكی تایبەت بە نەتەوەی كورد باس دەكات,بەشداربووانی ئەم پێشانگەیە پێكهاتوون لە (زاهیر حوسێنی-شیلان رەشید-دەشتی جەنگی-لانە كوردی)هەروەها (هانێس ئیساكسۆن)كە هونەرمەندێكی سویدییەو تابلۆ و كارە هونەرییەكانی تایبەتە بە نەتەوەی كورد,سەرسامبوونی ئەم هونەرمەندە سویدییە بە نەتەوەی كورد وایكردووە كە ماوەیەكی زۆر ئاشنایی لەگەڵ كوردانی سوید درووست بكات و كارەكانی دەربارەی كورد بێت ئەویش بە گێڕانەوەی چیرۆكی ڕاپەڕین و كۆڕەوی گەلی كورد لە ساڵی1991 لە تابلۆكانیدا.

كارەكانی نێو ئەم پێشانگەیە لە ڕووی قەبارەو تەكنیكی هونەرییەوە تەواو جیاوازن لە یەكتر,لە پێشانگەكەدا تابلۆی بە شێوازی خاڵبەندی و كێشانی تابلۆ بە قاوە و كاری ئەبستراكتی و شێوازی ڕیالیستی نمایش دەكرێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی



