ئازێتا و ئاسۆ بەرهەمێكیان بەناوی(سەفەر)بڵاوكردەوە
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ(ئازێتا لوقمان) و (ئاسۆ لوقمان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە.
گۆرانی (سەفەر) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی هونەری ئەم دوو هونەرمەندەیە ئاسۆ لوقمان خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن (دەرباز یونس)ەوە نووسراوە كە لە چەند دیمەنێكی نێو ڤیدیۆ كلیپەكە دەردەكەوێت,هەروەها موسیزیان (فەرید ئەبولقاسمی) كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی بۆ بەرهەمەكە كردووەو (ئامانج دارەوان)كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی