گریندایزەر گەڕایەوە شاشەكان

گریندایزەر گەڕایەوە شاشەكان

دوای ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی و كاركردن لەسەر نوێكردنەوەی بە بیرۆكە و كوالتییەكی باشتر, دواجار لە ڕیازی پایتەختی سعودیە زنجیرە فیلمی كارتۆنی (گریندایزەر) نمایش كرا,كە ئەمەش بووە مایەی دڵخۆشی بۆ بینەرانی فیلمە كارتۆنییە كۆنەكان.

گریندایزەر گەڕایەوە شاشەكان

نوێكردنەوەو گەڕانەوەی بۆ شاشەكان دوای زیاد لە 40 ساڵ وە یەكەم نمایشی بە ناونیشانی (گریندازەر یو) لە سعودیە دەنگۆیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و ئەم هەواڵە بووە جێی سەرنجی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان, كۆمپانیای (مەنگا)ی ژاپۆنی كە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و كاری هونەری بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی محەمەد بن سەلمان “مسك” هەستان بە نوێكردنەوەی ئەم زنجیرە كارتۆنییە كە لە كۆن و بە ئێستاشەوە بینەرێكی زۆری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا.

لەم بەشە نوێیەی گریندایزەر گۆڕانكارییەكی زۆر كراوە لە دیمەنەكان و گۆڕانكارییەكی زۆر هەیە لە شوێنەكان و گریندایزەر بە هەموو جیهاندا دەفڕێت,كە دیمەنی چەند ناوچەیەكی سعودیە و فەرەنسا و ئیتاڵیا لە نێو زنجیرە كارتۆنەكە دەردەكەوێت.

گریندایزەر گەڕایەوە شاشەكان

شایەنی باسە..لە ئابی ساڵی 2022 كۆمپانیای مەنگای ژاپۆنی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پڕۆژەكەی بەناوی(project G) ڕاگەیاند, ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ژاپۆنی و لە نێویاندا كۆمپانیای (داینامیك پلانینگ) كە مافی بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی گریندایزەری بەدەستەوەیە, هەروەها (جۆ ناغای)ی نووسەر و خاوەن بیرۆكەی گریندایزەر خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم پڕۆژەیە دەربڕی و بەگەرمی پێشوازی لەم هەماهەنگییە كرد كە بەهاوبەشی چەند پسپۆڕ و هونەرمەندێكی ژاپۆنی ئەنجامدەدرێت ,هەروەها كۆمپانیای مەنگا بۆ هونەرمەندانی جیهان پێشبڕكێیەكی ڕاگەیاند تاوەكو بتوانن لەو كارەدا بەشدار بن,ئەویش بە نەخشەكێشان و دیزاینكردنی ڕۆبۆتە بەهێزەكەی نێو ئەم زنجیرە كارتۆنە كە بە یوفۆ گریندایزەر بەناوبانگە, كۆمپانیاكە خەڵاتی 15000 دۆلاری بۆ براوەی ئەم پێشبڕكێیە دیاری كرد بوو,هەروەها داوا لە سەرجەم هونەرمەندانی جیهان كرد كە دەتوانن بەشدار بن بە نەخشەكێشان و دیزاینكردنی ئەو ڕۆبۆتانەی كە ڕووبەڕووی گریندایزەر دەبێتەوە.

گریندایزەر گەڕایەوە شاشەكان

یوفۆ گریندایزەر زنجیرە كارتۆنێكی خەیاڵی زانستییە و باس لە هێرشی بوونەوەرە ئاسمانییەكان دەكات,بۆ یەكەمجار لە ئۆكتۆبەری ساڵی 1975 نمایش كرا كە 74 ئەڵقە لە خۆ دەگرێت,هەروەها لە كۆتایی ساڵانی هەفتاكان كاری دۆبلاژ بۆ ئەم زنجیرە كارتۆنە كرا بۆ زمانی عەرەبی و لە سەرەتای هەشتاكان لە چەندین تیڤی و شاشەی وڵاتانی عەرەبی وەك سعودیە و عێراق و سوریا و لوبنان و ئەردەن و مەغرب نمایشكرا كە بەمەش بینەرێكی زۆری كۆكردەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top