خانمە هونەرمەند(سارا تەڵایی) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر,پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بۆ خانمە هونەرمەندی شێوەكار و ژەنیاری ئامێری دەف(سارا تەڵایی)كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 27/11/2024 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی(ئاریان سەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و (نەبەز عەبدولحەمید) قائمقامی ناوەندی هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، پیشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان(سارا تەڵایی) کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كراوە دەبێت و تاوەكو 28/11/2024 بەردەوام دەبێت,پێشانگەكە لە كۆمەڵە بەرهەمی هونەری سارا تەڵایی پێكدێت و لە پێشانگەكەدا تابلۆی شێوەكاری بە قەبارە و ستایڵی جیاواز و نەخشاندن و هەڵكۆڵینی بەردی سرووشتی نمایش كران,پێشانگەكە دوو كاتی جیای بۆ دیاری كراوە,لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە لە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تاوەكو 5ی ئێوارە كراوە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی