سەركردایەتی و دیپلۆماسیی ژیرانە لە نێو ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەركردایەتی و دیپلۆماسیی ژیرانە لە نێو ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەزموون و جیهان بینی و مامەڵەكردن لەگەڵ رووداو و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و ڕاگرتنی هاوسەنگی و پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەی گەل و قەوارەیەك و لەهەمان كاتیشدا بەرگریكردن لە دۆزی نەتەوەیی لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان هونەرێكی مەزن و كەسایەتی و سەركردایەتیی كارێزما و ژیر وبەهێزی دەوێت , بەتایبەتی هەڵكەوتەی جوگرافیایی كوردستان كەوتۆتە چەقی ململانێ و بەریككەوتنی جەمسەرەكان و كارەكتەر هەرێمی و ناوچەییەكاندا .
هەر ئەوە لە رابردوو و ئێستادا سەركردایەتی و ئیدارەدانی قەیرانەكان ومامەڵەكردن لەگەڵ كێشە قوڵەكان لەلایەن سەركردایەتی بارزانییەوە بووەتە جێگەی سەرنج و باڵكێشانی زۆرێك لە سەرۆك و سەركردە و ناوەندە ئاكادیمییەكانی جیهان و وەك نموونەیەكی دەگمەن و سیاسەت و دیپلۆماتكارێكی بەهێز و كاریگەری لە سەر ئاستی عێراقی و ناوچەیی دەرووانە رابەرایەتی بارزانی .
بەتایبەتی سەركردایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بە رێگەی لۆژیك و زانایایی بێ وێنە و هێزی نەرم و دیپلۆماسییەكی كارا كە تێیدا راگڕتنی هاوسەنگییەكان چ لە سەر ئاستی ناوخۆیی و چ مامەڵەكردن لەگەڵ فشار و قەیرانە دەرەكییەكان هونەر و سەركردایەتییەكی ژیرانە و سەركەوتووە .
سەركردایەتیكردنی بارزانی لە رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاستی پڕكێشە و عێراقێكی پڕ قەیران چیمان پێدەڵێت :
یەكەم ،، سەركردایەتی بارزانی ، بە ئیدارەدانێكی كێشە و قەیرانە كان و ئایندەبینی و جیهانبینی و ستراتیژیی لە پەیوەندییە دیپلۆماسی و هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەكە ، ئاماژەیەكی روونە لە بەهێزی هەرێمی كوردستان .
دووەم ،، گڕتنەبەری دیپلۆماسی و سیاسەت و هێزی نەرم بۆ مامەڵەكردن و ئیدارەدانی قەیران و ململانێیەكان و پلان و لۆژیكی نەرم لە سەرخۆیی و توانا و كەسایەتی بەهێزی بارزانی ، بەتایبەتی لەماوەی چەند ساڵی كێشە و قەیرانی دارایی و ئابووری و گوشارەكانی عێراق و ئینجا پرسە سەربازی و سیاسیەكان و بەهێزكردنی سیاسەتی ئابووری و كردنەوەی دەرگەی هەرێمی كوردستان بەرووی بازرگان و سەرمایەدارانی دەرەكی ،وایكرد كە فشارە عێراقی و ناوچەییەكان كاریگەریان لە سەر هەرێمی كوردستان كەم ڕەنگتر بێت.
سێیەم ،، ئەو دیپلۆماسییەت و سیاسەت سەركەوتووانە و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ هاوكێشەكانی ناوخۆیی و ناوچەیی وایكردووە كە بتوانرێت بەشێوەیەكی باش پارێزگاریكری لە سەقامگیری و ئاشتی و هەرێمی كوردستان بكرێت و لە هەمان كاتیشدا كار بكرێت لە سەر ئاستی نێوخۆییش كار بۆ سەر هاوبەشی ویەكدەنگی و تەبایی نێوماڵی كوردستانیش بكات و تا دوژمنان ونەیارانی كوردستان كار بۆ لێكترازان نێوماڵی كوردستانی نەكەن .
چوارەم ،، مامەڵەكردنی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هەموو ئەو پێشهات و رووداو و گۆرانكارییەك ناوچەیی و نێدەوڵەتییانە بەڕێگەی پەیوەندیی بەهێزی دیپلۆماسی و كەسایەتی بارزانییەوە ، توانیوێتی پشتیوانی سیاسەتی و ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەدەست بهێنێت .
پێنجەم ،، هەروەها لەكاتی دروستبوونی كێشە و ململانیێ لە ماوەی ساڵانی رابردوو ، سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ، هەمیشە بەرێگەی یاسا و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان هەمیشە هەوڵی داوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵی رێكبخاتەوە و مافەكانی بەدەست بێنێت .بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان و بارزانی هەمیشە هەوڵی داوە تا بەكردەیی سیاسەتی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی و لۆژیك شوێنی بەریكەوتن و ناكۆكیی بگرێنتەوە و ماف و شایستە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان بەدەست بێت ، بەتایبەتی كە لە پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر متمانەی كوردستان بە عێراق زۆر لاواز بوو ولە رووەوە سەركردایەتی سیاسی كورد بە سەرۆكایەتی بارزانی هەوڵی داوە تا دەسەڵاتدارانی بەغدا تێگەیشتنیان هەبێت بۆ بونیاتنانەوەی متمانە لەلایەك و لایەكی تریش پێدانی گشت مافە رەوا دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان .
شەشەم ،، هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو چوارچێوەدا بووە و تێكۆشاوە ، بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر وبەدغدا بەتایبەتی لە پرسی هەناردەكردن و رێككەوتنی نەوت و چارەسەری كێشەی بودجە و گرتنەبەری هاوسەنگی لە پێناو بەرژوەندی هەر دوو حكوومەت لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری كوردستان و عێراق.


حەوتەم ،، سیاسەت و ستراتیژی و هەوڵەكانی بارزانی بۆ ئەوە بووە تا پەیوەندییەكانی هێزولایەنە كوردستانییەكان لە سەر ئاستێكی باش و هاوسەنگ بێت لە پێناو یەكدەنگی و بەهێزی و سەقامگیری زیاتری هەرێمی كوردستان ، كە ئەوە وا دەكات سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر و كاریگەری باشتری هەبێت بۆ پەیوەندییەكانی لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیش .
بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێن كە ، هەوڵ و تێكۆشانەكانی سەركردایەتی بارزانی ،ژیرانە و ستراتیژی روونی هەیە ، توانیوێتی زۆر لۆژیكانە و بە دونیا بینی ڕوون و سەركەوتووانە و ژیرانە ئیدارەیی كێشە و ئاڵۆزییەكان سیاسی و ئابوورییەكان بكات و بە شێوازی هێزی نەرم و گفتوگۆو لێكتێگەیشتن ، هاوسەنگی بتوانێت پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكان بكات ، ئەمەش هونەرێكی گەروەیەی سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانەیبارزانییە بۆ بەهێزی و توانایی هەرێمی كوردستان چۆنێتی مامەڵكردن لەگەڵ كێشە وئاڵۆزییەكانی عێراق و ناوچەكەدا .

Top