بەرجەستە بوونی زمانی کوردی لە یاسا و دەستوورەکاندا

خەبات و تێکۆشانی سەرکردەکانی یەک لە دوای یەکەکانی کورد لە شۆڕشەکانی شێخ عەبدولسلامی یەکەم و دووەم و شۆڕشەکانی بارزان ئەیلول و گولان و هەر وەها لە ئێستاشدا بیت بۆ مەبەستی پارێزگاری کردن لە سەرەکیترین ماف تێکۆشاون ئەویش بریتی بووە لە زمانی کوردی.
یەکەک لە گرینگترین ئەو مافانەی کە شێخ عەبدولسلام بارزانی بە درێژایی ژیانی خۆی پارێزگاری لێکردووە هەموو ئەو خەبات و تێکۆشانانەش کۆمەڵک ڕێککەوتننامەی بە قازانجی کورد لێکەوتۆتەوە تەنانەت حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ناچار کراون یاسای تایبەت بە زمانی کوردی و یان بە بڕگەیەکیش بیت لە دەستوورەکانیان بیچەسپێنن کە لە خوارەوە ئاماژە بە کۆمەڵەک لەوانە دەدەین:
پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی لێذنەی پێکهاتوو لە پەیماننامەی لۆزان لە 24ی تەموزی 1923پاش لکاندنی ویلایەتی موسڵ بە عێراق. ئەم لێژنەیە پێشنیارەکانی پێشکەش کردبوو و تێیدا هاتبوو (دەبێ خواست و ویستی کوردەکان کە دەریان بڕیبوون بە دانانی کوردەکان لەسەر کاروباری بەڕێوە بردنی وڵاتەکەیان و دەبێ داد دابەشبکرێ و خوێندن بڵاو بکرێتەوە و زمانی کوردی بکرێتە زمانی فەرمی (ڕسمی) لە هەموو فەرمانگەکان.
ماددەی (1) لە دەستووری 1968
هەردو دەستوورەکەی (1964) و (1968) لەماددەی (21) دا یەکسانی بوونی عێراقییەکانی لە ماف و ئەرکدا لە بەردەم یاسادا بەبێ جیاوازی بەهۆی ڕەگەز و ڕەچەڵەک و زمان و هەر هۆیەکی ترەوە ساخ کردووەتەوە و لە هەمان ماددەدا دانیان بە مافە نەتەوەییەکانی کورد لە چوارچێوەی گەلی عێراقدا و لە یەکپارچەییەکی نیشتمانی برایانەدا کە لەماددەی (1) لە دەستووری کۆماری عێراق ساڵی 1968داهاتووە: ( ( دەوڵەتێکی دیموکراسی میلییە بنەمای دیموکراسی و مییلییەکەی لە کەلەپوور و گیانی ئیسلامییەوە وەردەگرێت.گەلی عێراق بەشێکە لە نەتەوەی عەرەب ئامانجی یەکییەتی عەرەبی گشتگیرە و حکومەت پابەند دەبیت بە کار کردن لەسەر بەدی هێنانی)).
لە مادەی چوارەمی ئەم دەستوورەدا زمانی عەرەبیو کوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا، مافی سەرجەم عێراقیەکان پارێزراوە لە فێرکردنی ڕۆڵەکانیان بە زمانی دایکیان وەک تورکمانی و سریانی لە دەزگاکانی فێرکردنی دەوڵەتدا بە پێی یاسا پەروەردەییەکان، یان بە هەر زمانێکی دیکە لە دەزگاکانی فێرکردنی تایبەتدا.
مادەی (4) لە دەستووری 2005ی عێراقی فدراڵ
یەکەم: زمانی عەرەبیو کوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا، مافی سەرجەم عێراقیەکان پارێزراوە لە فێرکردنی ڕۆڵەکانیان بە زمانی دایکیان وەک تورکمانی و سریانی لە دەزگاکانی فێرکردنی دەوڵەتدا بە پێی یاسا پەروەردەییەکان، یان بە هەر زمانێکی دیکە لە دەزگاکانی فێرکردنی تایبەتدا.
یاسای زمانەکان ناوچەیی ژمارە 74ی ساڵی 1931
بەیاننامەی ساڵی 1964، ئەو بیانە لە 10ی شوباتی ساڵی 1964 دەرچوو لە دوای ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان حکومەتی عێراقی و بزووتنەوەی کوردی بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی ئەنجامدرا کە لەو ڕێکەوتنە کۆمەڵک بڕگە لە خۆوە دەگریت کە بە فەرمی حکومەتی عێراقی دان بە مافەکانی کورد دادەنێت لە دەستووری عێراقیدا
الف). حکومەتی عێراقی دان بە مافەکانی نەتەوەی کورد دادەنێت بۆ مەبەستی جێگیر کردنیان لە دەستووری عێراق کە لە گرینگترین ئەو مادانە بووە.
1. -محەمەد ساڵح عقراوی، کورد دەوڵەتی سەربەخۆ بە پێی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان، چاپی یەکەم ساڵی 2017، چاپخانەی خانی (دهۆک) لا 47
2. -عێزەالدین عەبدوللە یاسین، دەستوورەکانی کاتی عێراق، چاپی دووەم 2019، کتێبخانەی تەبایی، هەولێرلاپەڕە3
3. -یاسای زمانەکانی ناو چەیی کە بە ناوی ( یاسا اللغات المحلیە ڕقم (74) لسنە 1931 ) لە نۆمادە پێک هاتووە کە تایبەتە بە بە کارهێنانی زمانی ناوچەیی بە پێی شارەکانی کوردنشین و لە 23-05-1931 کاری یاسادانانی بۆ ئەنجامدراوە و لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی ژمارە 989 لە یەکی حوزەیرانی ساڵی 1931 بڵاوکراوە تەوە
4. مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، بەشی یەکەم، شۆڕشی ئەیلول، ١٩٦١- ١٩٧٥ ، لە لاپەڕەکانی ١٦٠ و ١٦١،