ڕۆزیتا و فریاد بەرهەمێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
هەردوو هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕۆزیتا و فریاد مەجید ئابادی بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بەناوی(چاوەكانی) بڵاوكردەوە.
گۆرانی (چاوەكانی) كە نوێترین دوێتی ئەم دوو هونەرمەندەیە,فریاد مەجید ئابادی خۆی تێكست و موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو (ئاراد هاشمی) كاری میكس و ماستەرینگی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە.
لەبارەی ئەم بەرهەمەوە فریاد لە پێگەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاند:ئەگەر ئەم بەرهەمە بووە مایەی ئەوەی كە ئێوەش فرمێسك لە چاوەكانتان بێت و دڵگران بن,داوای لێبووردن ئەكەم بەڵام ئەمە داستانێكی واقعی بوو كە من كردم بە شیعر و ئینجا كردم بە گۆرانی,پێشكەشی ئەكەم بە تەواوی ئەو دایك و باوكانەی وا ڕۆڵەیان لە دەستداوە.
كوڵان-ئاسۆ كاكەیی