36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

لە ویلایەتی كالیفۆرنیا 36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو و ژمارەیەك ئەستێرە و ناوداری سینەمایی ئامادەی فیستیڤاڵەكە بوون.

ئەم فیستیڤاڵە كۆمەڵێك فیلم و بەرهەمی سینەمایی كۆكردەوە كە كارە سینەماییەكان لە داهێنان و دەستكەوتی سینەمایی پێكهاتبوون,ئەستێرەكان لەسەر فەرشی سووری فیستیڤاڵەكە بە ستایڵی سەرنجڕاكێش و جیاواز دەركەوتن كە ئەمەش چاوی كامێراكانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا,بەڵام ئەوەی كە زیاتر سەرنجی ئامادەبووان و ڕاگەیەندكارانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا ئەوەبوو كاتێك ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(نیكۆڵ كیدمان) خەڵاتەكەی پێشكەش بە دایكی كۆچكردووی كرد كە بە چەند كاتژمێرێك پێش وەرگرتنی خەڵاتەكەی لە فیستیڤاڵی سینەمایی ڤینیسیا لە 2024 كۆچی دواییكرد كە بەو هۆیەوە نەیتوانی خۆی خەڵاتەكە وەربگرێت.

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

نیكۆڵ كیدمان لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئەستێرەی نێودەوڵەتی بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی(Baby girl) لە ئەم فیستیڤاڵەدا ڕایگەیاند:هەموو شتێك لە ژیانمدا لە پێناو دایكم بوو,دایك و باوكم ئەو هێزەیان بە من بەخشی تاوەكو بەردەوام بم,سوپاس بۆ بەخشینی ئەم دیارییە كە دەرفەتێكیدا تاوەكو دەربارەی دایكم بدوێم).

لە ماوەی دوو ڕۆژی ئەم فیستیڤاڵەدا ڕێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی 36مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو و دیارترین براوەكانی فیستیڤاڵ پێكهاتبوون لە..

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

-ئەستێرەی هۆڵیوود (ئەدریان برودی) وەك باشترین ئەكتەری پیاو دەستنیشان كرا و بە فیلمی(The Brutalist) بووە براوەی خەڵاتی(Desert Palm Achievement Award).

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

-خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود (ئەنجلینا جوڵی) بە فیلمی ماریا خەڵاتی(Desert Palm Achievement Award) بەدەستهێنا و وەكو باشترین خانمە ئەكتەری فیستیڤاڵەكە دەستنیشان كرا.

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

-هەروەها گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی ئاریانا گراندی بە فیلمی(wicked) خەڵاتی (Rising Star Award) بەدەستهێنا.

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

-خانمە ئەكتەری ئەمریكی (میكی مادیسۆن) بە فیلمی ئانۆرا خەڵاتی (Breakthrough Performance Award) بەدەستهێنا.

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

-وە خەڵاتی(Breakthrough Performance Award)بەخشرایە كیران كولكین بە فیلمی(A Real Pain).

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو

-كۆلمان دۆمینگۆ بە فیلمی(Sing Sing) خەڵاتی(Spotlight Award)بەدەستهێنا.

-هەروەها تیمی كارەكانی فیلمی سینەمایی(Conclave) خەڵاتێكی فیستیڤاڵەكەیان بەدەستهێناو هەریەك لە ئەكتەر و هونەرمەندی گۆرانیبێژ(جنێفەر لۆپێز) و دەرهێنەری سینەمایی(جاك ئۆدریان) و ئەكتەری سینەمایی (سینیتا ئیریڤۆ) و چەند هونەرمەندێكی دیكە خەڵاتیان بەدەستهێنا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو
36هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی (پاڵم سپرینگز) بەڕێوەچوو
Top