لە شەقڵاوە ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (پینەدۆز) بەڕێوەچوو
لە دەستپێكی كار و چالاكییە هونەری و ڕۆشنبیرییەكانیدا بۆ ساڵی 2025,سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی ڕۆمانێكی نوێی نووسەر(مەجید عەبدولڕەحمان) سازكرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی2/1/2025 بە ئامادەبوونی پۆلێك لە نووسەر و ئەدیبان لە هۆتێلی(بسمة السفير)لە شەقڵاوە كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (پینەدۆز) بەڕێوەچوو كە ئەم ڕۆمانە لەلایەن شاعیر و نووسەر(مەجید عەبدولڕەحمان)نووسراوە,لە دەستپێكی ڕێوڕەسمەكەدا ڕاگەیەندكار و مامۆستا(عادل ئیسماعیل) تیشكی خستە مێژوو و ژیانی نووسەر,دواتر نووسەری ڕۆمانەكەوە باسێكی دەربارەی كارەكتەرەكانی نێو ڕۆمانەكە و چیرۆكی ئەم بەرهەمەی خۆی كرد.
هەر لەم ڕێورەسمەدا مقدم(فاخیر كانی بەردی) تابلۆیەكی خۆی پێشكەش بە نووسەر كرد و دواتر (مەجید عەبدولڕەمان)نووسەری ڕۆمانەكە بە واژووی خۆی ڕۆمانەكەی پێشكەش بە ئامادەبووانی كۆڕەكە كرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی