حەمە ساڵح فەرهادی فەرهەنگی (هەوری) بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 3/2/2025 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە شاری هەولێر,ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی(هەوری) لە نووسینی(حەمە ساڵح فەرهادی) بەڕێوەچوو,كە ئەم كتێبە تایبەتە بە ووشە و زاراوەكانی هەولێر و دەوروبەری.

حەمە ساڵح فەرهادی فەرهەنگی (هەوری) بڵاوكردەوە

ئەم مەراسیمە لەلایەن یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر سازكرا و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و ئەدیبان ئامادەی كۆڕەكە بوون,كتێبی فەرهەنگی (هەوری) لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی هەولێر چاپكراوە و 21 هەمین كتێبی چاپكراوی نووسەر (حەمە ساڵح فەرهادی) یە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top