چۆپی فەتاح گۆرانییەكی بە شێوەزاری كەڵهووری بڵاوكردەوە

چۆپی فەتاح گۆرانییەكی بە شێوەزاری كەڵهووری بڵاوكردەوە

چۆپی فەتاح خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ,لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

گۆرانی (وڵاتەگەم)كە نوێترین بەرهەمی چوپی فەتاحە بە شێوەزاری كەڵهووری بەرهەمهاتووەو موسیزیان (ئەمیر جەباریان) لەگەڵ دانانی مێلۆدی بەرهەمەكە كاری دابەشكردنی كردووە و (تارا مستەفا) تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top