لە هەولێر پێشانگایەکی هاوبەشی باخچهی منداڵان کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 30/1/2025 لە ناو باخچەی منداڵانی هاژە لە شاری هەولێر, پێشانگەیەکی هاوبەش بۆ ژمارەیەك باخچەی منداڵانى سنوورى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوەندى هەولێر كرایەوە.
لە ڕێوەرەسمى کردنەوەى پیشانگاکەدا هەریەك لە (ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر و (دلێرعەبدوڵا) بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و ژمارهیهك له سەرپەرشتیار و بهرێوبهری باخچهكان و مامۆستایان ئامادەى پێشانگەكە بوون.
جیا لە نمایشی وێنە و تابلۆی بەشداربووان,پێشانگەكە چەند بڕگەو چالاكییەكی دیكەی هونەری و كەلتووری لەخۆ گرتبوو و لەلایەن چەند تێپێك لە منداڵانی بەشداربوو نمایشی شانۆیی و گۆرانی و موزیك پێشكەی كرا,هەروەها بەشێكی دیكەیان بە كاری دەستی لە پێشانگەكەدا بەشداربوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی