پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر پیشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری سازکرد

بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و ساڵیادی ڕاپەرین و (34)ەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شاری هەولێر، لە ژێر چاودێری (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر,بەشی شێوەکاریی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر لە گەلەری میدیا پیشانگەیەکی هاوبەشی بۆ قوتابیان و مامۆستایانی بەشی شێوەکاری کردەوە.

پێشانگەكە لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندانی شێوەكار و هونەردۆستان كرایەوە,لە پێشانگەكەدا ژمارەیەك تابلۆی شێوەكاری قەبارە جیاواز نمایش كران كە زۆربەی كارەكان هەڵگری كەلتوور و مۆركی كوردی بوون و لە تابلۆی سرووشتی كوردستان و مێژووی نەتەوەی كورد پێكهاتبوون,هەروەها چەند بەشداربوویەكی دیكە بە كاری پەیكەرسازی لە پێشانگەكەدا بەشداربوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

