لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتاندا (فرمێسك حافیز) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتاندا (فرمێسك حافیز) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان,خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (فرمێسك حافیز) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

فرمێسك لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی بەناوی(ئازار)بڵاوكردەوە كە فرمێسك خۆی مێلۆدی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو شاعیر(ئەزوەر بەرچەم) تێكستەكەی نوسیوە,هەروەها (مەجید كازمی) كاری میكس و دابەشكردنی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە و (حسام یوسفی) ڤیدیۆی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top