هونەرمەند زانا جەبەلی سروودێكی ئاینیی بەناوی(ئیلاهێ من)بڵاوكردەوە.

هونەرمەند زانا جەبەلی سروودێكی ئاینیی بەناوی(ئیلاهێ من)بڵاوكردەوە.

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز,گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری كورد(زانا جەبەلی)سروودێكی ئاینیی بەناوی(ئیلاهێ من)بڵاوكردەوە.

هونەرمەند(زانا جەبەلی) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەم هونەرمەندە خۆی مێلۆدیی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو (شەوان یەحیا) تێكستەكەی نووسیوە و موسیزیان (حەسەن شەنگۆ)لەگەڵ كاری دابەشكردنی بەرهەمەكە موزیكەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (حوزەیفە ئەلفارس)میكس و ماستەرینگی كردووە و(هاوكار فەرهاد)كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمە ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top