بۆ یەكەمجار(رۆبێرت دی نیرۆ)لەیەك فیلمدا بە دوو ڕۆڵ بەشدار دەبێت

بۆ یەكەمجار(رۆبێرت دی نیرۆ)لەیەك فیلمدا بە دوو ڕۆڵ بەشدار دەبێت

لە ئێستادا بینەرانی فیلم و سینەما لە چاوەڕوانیدان بۆ نمایشی فیلمی(the alto knights)كە ئەستێرەی دیاری جیهانی (رۆبێرت دی نیرۆ) پاڵەوانی فیلمەكەیەو هەریەك لە كۆزمۆ جارڤیس و و مات سیرڤیتۆ و دێبرا میسنگ و كاترین ناردوچی و مایكل ریسپۆلی و واڵاك لانگهام و لویس موستیلۆ و جێفری گرۆڤەر و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی تێیدا بەشدارن.

بۆ یەكەمجار(رۆبێرت دی نیرۆ)لەیەك فیلمدا بە دوو ڕۆڵ بەشدار دەبێت

ئەم فیلمە سینەماییە باس لە تاوانی كوشتن و كاری مافیایی ئیتاڵی دەكات لە ئەمریكا,چیرۆكی ئەم فیلمە لە ڕاستییەوە وەرگیراوەو بۆ ساڵانی چەنجاكان دەگەڕێتەوە,لە فیلمەكەدا رۆبێرت دی نیرۆ ڕۆڵی دوو مافیا دەگێڕێت كە یەكەم جارە لە مێژووی كاری سینەماییدا ئەم ئەستێرەیە لەیەك فیلمدا بە دوو ڕۆڵ بەشداربێت ئەویش بە ناوەكانی(ڤیتۆ جینوڤیزی)و(فرانك كۆستیلۆ).

ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە ڕكابەریی ئەم دوو مافیا ئیتاڵیە دەكات كە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و گرتنە دەستی سەركرایەتی ئەو خێزانە مافیاییە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە,سەرەڕای وازهێنانی كۆستێلۆ لە كاری مافیایی بەڵام جینوڤیزی هەوڵی كوشتنی دەدات لە ساڵی 1957,بەڵام هەوڵی كوشتنەكە سەرناگرێت و كۆستێلۆ بە برینداری ڕزگاری دەبێت.

بۆ یەكەمجار(رۆبێرت دی نیرۆ)لەیەك فیلمدا بە دوو ڕۆڵ بەشدار دەبێت

ئەم فیلمە لەلایەن كۆمپانیای(warner bros)بەرهەم هاتووەو هونەرمەند و سینەماكار(باری لیڤینسۆن) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە و (نیكۆڵاس پیلگی) سیناریۆكەی نووسیوە,بڕیارە لە 21/3/2025 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بۆ یەكەمجار(رۆبێرت دی نیرۆ)لەیەك فیلمدا بە دوو ڕۆڵ بەشدار دەبێت
Top