هێلین ئەحمەد یەكەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری خۆی كردەوە
لە درێژەی كار و چالاكییە هونەرییەكانیدا ماڵی وەفایی پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ خانمە هونەرمەندی شێوەكار(هێلین ئەحمەد) سازكرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی30/12/2024 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز(فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر, ماڵی وەفایی یەکەمین پیشانگەی شێوەکاری بۆ بەرهەمەکانی خانمی شێوەکار (هێلین ئەحمەد) کردەوە كە لە پێشانگەكەدا 15 تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایش كرد,هەروەها لە پێشانگەكەدا هونەرمەندی موسیزیان(كاروان محەمەد) بە ئامێری موزیكی كەمانچە چەند پارچە موزیكێكی پێشكەش بە ئامادەبووانی پێشانگەكە كرد.
هێلین ئەحمەد عەلی ساڵی 2015پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی لە شاری كەركوك تەواو كردووە و لە ئێستادا لە شاری هێولێر نیشتەجێیە,لە پێشانگەكەیدا دەربارەی حەز و خولیای بۆ وێنەكێشان گوتی(باوكم هەمیشە پێم دەڵێت كچە شێوەكارەكەم هەر ئەویش پاڵپشتی یەكەمم بووە تاوەكو بەردەوام بم),یەكەمین پێشانگەی تایبەتی ئەم خانمە هەنگاوێكی نوێیە لە كاره هونەرییەكانیدا,وە دەربارەی حەز و ئارەزووی بۆ كاری وێنەكێشان ئاماژەی پێدا كە ئەو ماوەی 15 ساڵە خەریكی وێنەكێشانەو بەردەوامە لەم بوارەدا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی