قوتابیانی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر كۆنسێرتێكیان سازكرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 1/12/2024 لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر,كۆنسێرتێكی موزیكی بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (زیرەك ئەمین) بەرێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر و مامۆستایان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و قوتابییان و بەهرەداری پەیمانگە كۆنسێرتەكە بەڕێوەچوو.
مامۆستا(هەوراز جەلال)سەرپەرشتیاری كارە هونەرییەكان وە مامۆستا(زیرەك ئەمین)سەرپەرشتی گشتی كۆنسێرتەكە بوون,هەروەها ئەم چالاكییە هونەرییە بە بەشداری قوتابیانی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر و بە هاوبەشی لەگەڵ چەند قوتابییەكی دەرچووی ئەم پەیمانگەیە بەڕێوەچوو كە پێشتر هەر لەم پەیمانگەیە قوتابی بوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی