هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 19/1/2025 بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری و پۆلێك لە مامۆستایان و هونەرمەندان و هونەردۆستان,پیشانگەی تایبەتی هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) بە ناونیشانی (خەونەکانی گۆنا) کرایەوە.

هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

ئەم پێشانگەیە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر لە گەلەری میدیا ڕێكخرا,هونەرمەندی شێوەكار ئەزموونی هەشت ساڵ كاركردنی لە زنجیرەیەك تابلۆدا كردە پێشانگەی (خەونەكانی گۆنا)و تێیدا ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایش كرد.

هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

پێشانگەی خەونەكانی گۆنا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت,ڕۆژانە لە دوو كاتی جیادا كراوەیە,كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,هەروەها كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 5ی ئێوارە كراوە دەبێت.

هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

كۆنسێپتی پێشانگەكە..

ئەم پڕۆژە هونەرییە گۆڕینی خەونە بۆ وێنە,گواستەوەو گێڕانەوەی زمانەوانییە بۆ بەرجەستەبوونی وێنەیی خەون,واتا لە ڕێگەی ڕەگەزەكانی هونەر بۆ زیاتر تانوپۆ بەخشین بە لێكدانەوە وێنەییەكانی ئەم خەونانە فەرامۆشنەكراون,ئەم تابلۆیانە لە یەك كاتدا پیشاندەری خەون و لێكدانەوەی خەونیشن,واتە هونەر ئەو ئازادییە بەم تابلۆیانە دەبەخشێت كە بتوانێت لە بەرامبەر هەموو دەلالەتێكدا كراوە بێت,هەر ڕەنگێك هەر فۆرمێك دەتوانێت لە هەمان كاتدا چەندین دەلالەتی جیاواز و ناكۆك بخەنەڕوو كە مەبەست لەمەش پیشاندانی دیوە ئاڵۆزییەكانی خەون و نەستی مرۆڤە كە دەتوانێت پتر لە پەیامێك و وێنەیەك و دیوێكی شاراوەی ناخی مرۆڤ یان منداڵێكمان پیشان بدات.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
هونەرمەند (گەیلان عەبدوڵا) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
Top