لە شاری سلێمانی پیشانگەی (ئاسۆی هاودڵی) کرایەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 19/1/2025 گەلەری ئایرین بەهاوکاری ناوەندی7 ڕەنگە لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە پیشانگەیەكی هاوبەشی لەژێر ناونیشانی (ئاسۆی هاودڵی) بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.هەڤاڵ ئەبوبەکر )پایزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە هونەرمەندانی شێوەكار و هونەردۆستان کرایەوە,كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 5ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە پیشانگەکەدا 60 تابلۆی نیگاركێشی و خۆشنووسی بە ئەندازەی جیاواز نمایش كران, شێوەکاران و خۆشنووسانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و تاران و مەشهەد و ئەسفەهان و شاری هەراتی ئەفغانستان تێیدا بەشدارن كە ئەوانیش پێكدێن لە (ئەحمەد خلیلی فرد- د. فرامرز مختارپور- فەردین صادق ئەیوبی- خەلیل کویکی-یادگار خەیام-نیك محمد مستمند-شەهاب الدین مستمند-محمدرەزا شەفیعی-داریوش زاهدی-رومینا زاهدی-فاتمه ڕەزایی-سید وریا هاشمی).
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی



