هەڵمەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خانمان، جۆرێكی ترە لە پێشێلی مافەكانیان

هەڵمەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خانمان، جۆرێكی ترە لە پێشێلی مافەكانیان

لە كۆمەڵگا پێشكەوتوەكاندا ئەو هەڵمەتە دەكرێت تا زیاتر ڕێز لە بەها و مافی ژن بگرن، بۆ ئەو تاك و گرووپە بچووكانەی كە وەك پێویست ناتوانن ژن ببینن و ستەمی لێ دەكەن، بەڵام بۆ كۆمەڵگەیەك كە هێشتا ژن كوشتن كولتوورە و ژن كوشتن شەرەف كڕینەوەیە و ژن كوشتن پیاوەتی و مەردایەتییە، چاڵاكی و هەڵمەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان جگە لە پێشێلی مافی ژنان و بە جۆرێكی تر لە بچووككردنەوەی ژنان هیچتر نییە.
كۆمەڵگەی كوردی پێویستی بە چالاكی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، بەڵكو پێویستی بە هەڵمەتی هۆشیاری هەمەجۆر هەیە.
پێویستی بەوە هەی ەڕێزگرتن لە ژن بكرێتە نەریت و كولتوور، پێویستی بەوە هەیە ساڵی رۆژێك نا بەڵكو ماوەی 365ڕۆژ ئەو هەڵمەتی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەیە هەبێت.كامە ساڵ بووە لە ڕۆژی 25ــی نۆڤەمبەردا ژن وەك خۆی ڕێزی لێگیرابێت،كامە ساڵ هەیە بێ ژن كوشتن تێپەڕیبێت!.
ئەو هەڵمەتانە بووەستێنن، چیتر كات و خەرجی پێیەوە سەرف مەكەن، ئەو كۆمەڵگەیە پێویستی بەوە هەیە ژن بناسێت، بەر لەوەی بپارێزرێت. بۆ ئەمە هەڵمەتی گشتی پێویستە هەڵمەتی یەك ڕۆژی نا، بەڵكو چەندین ساڵ و بەردەوامی دان بەو هەڵمەتە دەبێ وەك بابەتێكی پەروەردەیی تەنانەت بخرێتە ناو پڕۆگرامی خوێندنەوە.
دەكرێ خودی ژنانیش ئەو ڕێچكە تەقلیدیە بشكێنن و بە ناوی چالاكی و هەفتەی بەرەنگابوونەوە فێل لە مافەكانی خۆیان نەكەن و چاوەریَِی ئەوە نەبن دوو ژنی حیزبی یان لە ژێر ناوی مافی ژن و ئافرەت و خانمان وخوشكان خەریكی ئیمتیازات بن.
خۆم وەك كچێك ئەو هەڵمەتانە هیچ كاریگەریەكی لەسەرم نابێت،جگە لەوەی هەست دەكەم چەند دەزگایەك و چەند كەسێك بەناوی ژنەوە خۆیان دەناسێنن و بەناوی ئەو چالاكییانەوە پارەیەكی زۆر بەهەدەر دەدەن و بابەتی مافی ژنێش هەر وەك خۆیەتی.

Top