هایا محەمەد ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

هایا محەمەد ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

هایا محەمەدی خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان,بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

هایا لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(گوڵبژێر) بڵاوكردەوە كە ماوەی ئەم بەرهەمە 9 خولەكەو لە سێ گۆرانی فۆلكلۆری كوردی پێكدێت كە ئەوانیش(شیرینە سەوزە-ئای بێنن بێنن-ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی),هەروەها ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمە لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی وێنەگیراوە كە لە شێوەی كۆنسێرتێكی كراوەیە و بەشێك لە ئامادەبووانی شوێنەكە دەچنە نێو هەڵپەڕكێی ڤیدیۆ كلیپەكەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top