سێهەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای سیمفۆنی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی کۆتا کۆنسێرتی خۆی بۆ ساڵی 2024 ئەنجامدا,بە ڕابەرایەتی (هانس ڕۆتمان)ی هونەرمەندی وڵاتی ئەڵمانیا و بە بەشداری ژمارەیەك لە موزیكژەن و هونەرمەندانی كورد و چەند هونەرمەندێكی وڵاتانی رووسیا و جۆرجیا.

ئەم كۆنسێرتە موزیكییە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 21/12/2024 لە هۆڵی كۆنگرێس لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو كە تێیدا چەند شاكارێكی موزیكی جیهانی و موزیكی نوێی كوردی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی




