نەریمان بابان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (ئەسپۆن) بڵاوكردەوە

نەریمان بابان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (ئەسپۆن) بڵاوكردەوە

هونەرمەندی دیاری كورد (نەریمان بابان) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ئەسپۆن)بڵاوكردەوە,هەر لەسەر شێوازی پۆپ بەڵام جیاواز لەكارەكانی پێشووی لەم بەرهەمەیدا نەریمان لەپاڵ ئامێری گیتاری كارەبایی ئامێرێكی موزیكی "سكۆتلەندا"ی خستووەتە نێو بەرهەمەكەوە.

هونەرمەند(نەریمان بابان) خۆی تێكست و مێلۆدی گۆرانییەی ئامادەكردووەو (شڤان كابان) كاری موزیك و دابەشكردنی ئەنجامداوە,هەروەها (شوان ئەكرەم) كاری میكس و ماستەرینگی كردووەو (شوان جەبار) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top