لە نوێترین فیلمیدا..براد پیت دەگەڕێتەوە ناو فۆرمۆلا وەن

لە نوێترین فیلمیدا..براد پیت دەگەڕێتەوە ناو فۆرمۆلا وەن

یەكەم ترایلەری فیلمی سینەمایی (F1) بڵاوكرایەوە كە ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (براد پیت) پاڵەوانی فیلمەكەیە.

فیلمی سینەمایی (F1) كە نوێترین كاری سینەمایی براد پیتە و باس لە گەڕانەوەی دەكات بۆ ناو گۆڕەپانی پێشبڕكێیەكانی فۆرمۆلا وەن, براد پیت ماوەیەكی زۆرە لە پێشبڕكییەكان دوور كەوتووەتەوە بەڵام تیمێك بەهۆی ئەوەی كە شۆفێرەكەیان تازە هاتووەتە نێو گۆڕەپانەوە بۆیە پێویستیان بە هاوكاری دەبێت و پەنا دەبنە بەر براد پیت وەك شۆفێرێكی پێشوو و بە ئەزموونی ئەو بوارە تاوەكو یارمەتییان بدات و سەركەوتن بەدەست بهێنن, دواجار براد پیت ڕازی دەبێت و وەك شۆفێرێكی فۆرمۆلا وەن دەگەڕێتەوە تاوەكو هاوكار و پاڵپشتی تیمەكە بكات و لەو پێشبڕكێیە جیهانییە بەشدار دەبێت,بڕیارە ئەم فیلمە لە 26ی حوزەیرانی 2025 لە هۆڵی سینەماكان نمایش بكرێت.

لە نوێترین فیلمیدا..براد پیت دەگەڕێتەوە ناو فۆرمۆلا وەن

فیلمەكە لەلایەن (ئیرین كروجەر) نووسراوەو (جۆزێف كۆسینسكی) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە, لەم كارە سینەماییەدا شانبەشانی براد پیت هەر یەك لە كێری كۆندون و خاڤیر باردیم و دامسن ئیدریس ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن.هەروەها جۆزێف بالدیراما و تۆبیاس مینزیس و كیم بۆدنیا و سامسن كایۆ و وێل میریك و سارا نیڵس و ژمارەیەكی دیكەی ئەكتەر لە فیلمەكەدا بەشدارن .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە نوێترین فیلمیدا..براد پیت دەگەڕێتەوە ناو فۆرمۆلا وەن
لە نوێترین فیلمیدا..براد پیت دەگەڕێتەوە ناو فۆرمۆلا وەن
Top