كاریگەریی گەرما لەسەر تەندروستی

كاریگەریی گەرما لەسەر تەندروستی

گەرما كاریگەریی ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر توانای لەش بۆ ڕێكخستنی پلەی گەرمیی ناوەوە، ئەمەش هۆكارە بۆ گەلێك گرفتی تەندروستی كە پەیوەستن بە توندیی شەپۆلی گەرما. گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە گەرما بریتین لە: ئارەقەركردن بە تایبەتی لە هەوای گەرم و وشكدا، هیلاكبوون بە گەرما Heat exhaustion واتە كەمبوونەوەی توانای لەش بۆ فێنكبوونەوە پاش ئارەقەكردن و كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو و خوێ لە لەشدا، كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە ماندووبوون و بێهێزیی گشتیی لەش و سەرئێشە، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش لە ئەنجامی زیاد ئارەقەكردن كە هۆكارە بۆ زیاد تینووبوون و سەرسووڕان و وشكبوونی دەم، پەڵەی گەرما لەسەر پێستدا Heat rash، خۆربردن Sunburn بە شێوەی سووربوونەوە و خورشتی پێست، یان بڵۆق كە هاوكاتە لەگەڵ تا و سەرئێشە و لەهۆشچوون، بەتایبەتی لەكاتی زیاد وەستان لەسەر قاچەكان لە ئەنجامی كەمتر گەیشتنی خوێن بە شانەكانی مێشك لەبەر كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش، ئاوسانی گۆزرینگ و پەنجەكانی پێ، دڵەكوتێ یان زیادبوونی ژمارەی لێدانەكانی دڵ، دابەزینی پەستانی خوێن، شێوان و كەمبوونەوەی توانای تەركیز یان سەرنج، هەروەها گەرمابردن Heatstroke كە پاش بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش بۆ 40 پلەی سێلسیەس یان زیاتر ڕوو دەدات و حاڵەتێكی سەخت و مەترسیدارە، كە پێویستی بە چارەسەری كتوپڕ هەیە، نیشانەكانی بریتین لە شێوان، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، هێڵنج، سەرئێشە، گەرمبوون و وشكبوونی پێست، لەوانەشە ببێتە هۆی پەركەم و لەهۆشچبوون واتە ژیان بخاتە مەترسیی مردنەوە.

 

Top