گرفتەكانی بینین پاش تەمەنی 40 ساڵی
لەگەڵ تەمەندا ئەگەری گرفتەكانی بینین و نەخۆشییەكانی چاو زیاد دەبێت، باوترین گرفتەكانی بینین پاش تەمەنی 40 ساڵی بریتین لە: گرفت لە بینینی نزیك یان خوێندنەوە، گۆڕانی سەنتەری تۆڕەی چاو كە پەیوەستە بە تەمەن AMD، ئاوی سپی Cataract، گرفتەكانی تۆڕەی چاو كە پەیوستن بە نەخۆشیی شەكرە Diabetic retinopathy. هەنگاوەكانی پاراستنی تەندروستیی چاوەكان پاش تەمەنی 40 ساڵی: پشكنینی دەوری چاوەكان لە لایەن دكتۆری پسپۆری چاو بەتایبەتی نەخۆشانی شەكرە و كەسانی تووشبوو بە حاڵەتەكانی پێش نەخۆشیی شەكرە، گرنگیدان بە خۆراكی هاوسەنگ كە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆ بگرێت، بەتایبەتی میوە و سەوزەی جۆراوجۆر لەگەڵ دانەوێڵەی تەواو، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان كە ئەگەری ئاوی سپی و تێكدانی دەماری چاو زیاد دەكات، پاراستنی چاوەكان لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە چاویلكەی هەتاویی دروست، كە تا ڕێژەی 100% ڕێگە بگرێت لە گەیشتنی ئەم تیشكە بە چاوەكان، كەمكردنەوەی سەیركردنی شاشەی شین وەكو كۆمپیوتەر و تابلێت و سمارتفۆن، هەروەها ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی هەفتانە بۆ ماوەی 150-300 خولەك.