كەمبوونەوەی شلەی لـەش هۆكارە بۆ دڵەكوتێ

كەمبوونەوەی شلەی لـەش هۆكارە بۆ دڵەكوتێ

 لەگەڵ دەستپێكی گەرمیی هاویندا، پێویستە كە ڕێژەی ئاسایی شلەی لەش بپارێزرێت، بە زیاتر خواردنەوەی ئاو لەوكاتەی كە كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration كاریگەریی نەرێنی زۆر دەكاتە سەر تەندروستی بە شێوەی هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، هەستكردنی زۆر بە تێنوویەتی، سەرئێشە، سەرسووڕان و هەستكردن بە سووكبوونی سەر، بەتایبەتی لەكاتی هەڵساوەنەوەدا، وشكبوونی دەم و لێو و چاوەكان، كەمبوونەوە و تۆخبوونی ڕەنگی میز، هەروەها شێوان. جگە لەم نیشانانەی سەرەوە، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش هۆكارە بۆ زیادبوون و ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ Palpitation كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ دابەزینی پەستانی خوێندا. كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش بارگرانیی زۆر دەخاتە سەر ماسوولكەی دڵ بۆ پاڵنانی خوێن بەناو بۆڕییەكانی خوێندا تاكو بگاتە هەموو بەشەكانی لەش. هۆكارەكانی دیكەی خێرابوون و ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ: زیاد خواردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو قاوە یان یان چای، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، پەستی یان سترێس، كەمخوێنی، نەخۆشیی دڵ، زیادبوونی چالاكیی گلاندی دەرەقی، مەشقی وەرزشی، كەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆكسجینی خوێن، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، هەروەها زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان.

 

Top