گێلاس هاندەرە بۆ خەوێكی باشتر

گێلاس هاندەرە بۆ خەوێكی باشتر

گێلاس Cherry دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان، ڤیتامینەكانی A، C، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم. توێژینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە گێلاس بەتایبەتی گێلاسی ترش هاندەرێكی سرووشتیی باشە بۆ خەوێكی باشتر، بەوەی كە ڕێژەیەكی باش لە ماددەی تریپتۆفان Tryptophan و میلاتۆنینی Melatonin سرووشتی لەخۆدەگرێت، كە هاندەرن بۆ خەو، هەروەها ئەنزیمی تایبەتی تێدایە كە وا دەكەن ماددەی تریپتۆفان بۆ ماوەیەكی زۆرتر لە لەشدا بمێنێتەوە، كە پێویستە بۆ دروستبوونی ماددەی سیرۆتۆنین Serotonin و هۆرمۆنی میلاتۆنین كە بە هۆرمۆنی خەو ناسراوە، بۆنموونە خواردنەوەی پەرداخێك شیرەی گێلاسی ترش یەك كاتژمێر پێش كاتی نووستن هاندەرێكی باشە بۆ خەوێكی كوالێتیی باشتر. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی گێلاس: سووككردنی ئازار و گرژبوونی ماسوولكەكان، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ لە گێلاسدا، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، هاندانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، هەروەها خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان.

 

Top