15 هۆكاری هەناسەتەنگی
هەناسەتەنگی Dyspnea بریتییە لە هەستكردن بە توندبوونی سینگ، تێنووی هەوا، گرفت لە هەناسە و هەستكردن بە خنكان. لە كەسێكی تەندروستدا پلەی گەرمی زۆر بەرزی دەوروبەر، قەڵەوی، هەروەها شوێنی بەرز، هۆكاری سرووشتین بۆ هەناسەتەنگی. ئەو گرفت و نەخۆشییانەی دەبنە ئەگەری هەناسەتەنگی بریتین لە: نەخۆشیی ڕەبو، هەستەوەری، هەڵمژینی گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن كە گازێكی بێ ڕەنگ و بێ بۆنە و دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی و سەرسووڕان و هێڵنج، هەڵامەت یان ئەنفلوەنزا، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڤید19، گیرانی بۆڕی خوێن لە سییەكاندا بە هۆی تۆپەڵی خوێنی مەییو Clot كە لە بەشێكی دیكەی لەشەوە دەگاتە سییەكان، وەستانی كاتیی هەناسە لەكاتی خەودا Sleep apnea، هەوكردنی شانەی سییەكان بە بەكتریا، یان ڤایرۆس، یان كەڕوو، هەوكردنی درێژخایەنی بۆڕی یان ڕێڕەوەكانی هەناسە كە زیاتر لە ئەنجامی جگەرەكێشاندا ڕوودەدات، پەككەوتنی دڵ كە دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی زیاتر لە كاتی پیادەڕۆیی، یان هەڵگرتنی شتومەكدا، كەمخوێنی لە ئەنجامی كەمیی ئۆكسجین لە بەر كەمبوونەوەی ڕێژەی هیمۆگلۆبین كە هەڵگری گازی ئۆكسجینە، پەستی توند، یان نۆرەی تۆقین، نەخۆشیی بێهێزبوونی ماسووڵكەكان Myasthenia gravis، هەروەها (دڵ شكان) Broken heart.