با خۆراكی منداڵەكەت تەندروست بێت
خۆراكی تەندروست بۆ منداڵ زۆر گرنگە بۆ گەشە و پەرەسەندنێكی دروست هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان. نموونە خۆراكە تەندروستەكان: میوەی جۆراوجۆر، سەوزە و پاقلەمەنییەكان، دانەوێڵەی جۆراوجۆر كە وا باشترە دانەویڵەی تەواو Whole grain بێت، ماسی، گۆشتی بێ چەوری، پەلەور، شیر، پەنیر، ماست بەتایبەتی كە كەم چەوری بێت، هەروەها ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو. پێویستە كە بۆ منداڵان چەند خۆراكێك سنووردار بكرێت كە دەبنە هۆی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، وەك: خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە چەورییە تێرەكان Saturated fats، بڕی زیادی خوێ لەگەڵ بڕی زیادی شەكر، بۆنموونە كێك و بسكویتە جۆراوجۆرەكان، خۆراكی خێرای وەكو جیبس، بێرگەرەكان، پیتزا، شوكولاتە، قەنادی و شیرینییەكانی دیكە، هەویركارییە شیرینكراوەكان، گۆشتی پڕۆسێسكراو، سۆوسەج، شلەمەنییە شیرینكراوەكان وەكو خواردنەوە گازدارەكان، خواردنەوە وزەبەشخەكان، شیرەی دەستكردی میوە، كرێم و كەرە، لەگەڵ ئایس كریم.