چۆن تەندروستیی ئێسك دەپارێزیت؟
ئێسكەكان ڕۆڵی گرنگیان لە لەشدا هەیە بۆ پاراستنی شێوەی لەش، ڕاگرتنی پەیكەرە ماسوولكەكان، خەزنكردنی كانزای كالسیۆم، هەروەها پاراستنی ئەندامەكانی وەكو مێشك، دڵ، سییەكان. هەنگاوەكانی پاراستنی تەندروستیی ئێسك: كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، چونكە زیادبوون و كەمبوونی كێشی لەش هەردووكیان ئێسك لاواز دەكەن، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، وەك: پیادەڕۆیی، ڕاكردن، هەڵگرتنی قوڕسایی كە ڕۆڵیان هەیە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكە و ئێسكەكان، كەمكردنەوە یان وازهێنان لە جگەرەكێشان لەو كاتەی كە جگەرە ئەگەری تووشبوون بە لاوازبوون و پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis بەرز دەكاتەوە، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، دابینكردنی بڕی تەواوی ڤیتامین D بە خۆدانە بەر تیشكی خۆر لەگەڵ ئەنجامدانی پشكنینی خوێن بۆ زانینی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا و بەكارهێنانی ڤیتامین D3 بە ڕێنمایی دكتۆر، ئەگەر پێویست بكات، هەروەها پابەندبوون بە خۆراكێكی تەندروست كە بڕی پێویست لە ماددە خۆراكییە پێویستەكان لەخۆ بگرێت، بەتایبەتی كانزای كالسیۆم وەك: شیر، پەنیر، ماست، باوی.