پارتى ،پێشەنگى بەرپرسیاریەتى مێژووی بەرامبەر خاک و گەل

پارتى ،پێشەنگى بەرپرسیاریەتى مێژووی بەرامبەر خاک و گەل

بەو پێیەى سەرکردایەتى سیاسى کورد بە رابەرایەتى بارزانى وپارتى لە رابردوو و ئێستا پێشەنگ بووە لە خەبات و بەرپرسیاریەتى بەرامبەر نەتەوە ونیشتیمان و خاوەن چەندین دەستکەوتى مێژووى و گرانبەهایە لە رابردوو و ئێستاشدا کە دیارترینیان ڕێککەوتننامەى 11ى ئادارى 1970 و دواتر ڕاپەرین وهەڵبژاردن و پەرلەمان وحکوومەت و سەرۆکایەتى هەرێم وفیدڕاڵى و ئینجا چەسپاندنى قەوارەى هەرێم لە نێودەستوورى هەمیشەیی عێراق لە ساڵى 2005 و دواتر سەرکەوتنى رێفراندۆمى سەربەخۆیی بەرێژەى 93% ( بەڵێ) ، هەمیشە لە پێناو سەنگ و پێگەى گەل و حکوومرانییەکەى لەماوەى 32 ساڵ حکومرانى بەتایبەتى هەر یەکەم خوڵى هەڵبژاردنى پەرلەمانى تا بە ئێستا باجى قورسى بە مافى دەنگدەرەکان و کورسییەکانى داوە بۆ حزب ولایەنەکانى تر بەتایبەتى یەکێتیی ، بەڵام هەرگیز ئەو کەس ولایەنانە ئەو فیداکارى و نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرییەى پارتییان لە بەرچاو نەبووە و لەپشتەوە خەنجەر وخیانەتیان لە پارتى وکوردستان کردووە و هەمیشە هەوڵى بێ ئومێدکردنى خەڵکى کوردستان و تێکدانى سەقامگیرى و ئاشتى و پێکەوەژیانیان داوە ، پشتیان بە دوژمنان و ناحەزانى کوردستان بەستیووە .
پارتى دیموکراتى کوردستان لە سۆنگەى بەرپرسیاریەتى مێژوو و باوەرى تەواوى بە بنەماکانى دیموکراسى کە هەڵبژاردنن بە پایەکى گرنگى دیموکراسى بە ڕێگەى دەنگ و ئیرادەى خەڵکەوە دێنە بەرهەم لە ماوەى زیاتر لە سێ دەیە حکوومرانى کە سەرۆک مسعود بارزانى ، پێشەنگ و ئاڵاهەڵگر و دەستپێشخەر بوو بۆ یەکەمین هەڵبژاردنى پەرلەمانى و لە پێناو بە دامەزراوەیکردنى گشت دامودەزگەکانى باشوورى کوردستان ، داواى لە گشت هێزولایەنە سیاسییەکان و خەڵکى کوردستان کرد لە شەرعییەتى شۆڕشگێرییەوە بەرەو شەڕعییەتى یاسایی ودەستوورى و دیموکراسى هەنگاو بنرێت ، چونکە پارتى دیموکراتى کوردستان هەردەم باوەرى تەواوى بە هەڵبژاردن هەبووە و لە پێناو بەهێزکردنى بنەماکانى حکوومرانى کوردستان سازشى لە سەر ماف و دەنگى رەواى ئەندام و لایەنگران و کادیرانى کرد ، خەمى پارتى و بارزانى پەرۆشییە بۆ داهاتووى گەل و نیشتیمانێکى ستەملێکراوە پارتى ئامرازە لە پێناو گەیاندنى کوردوکوردستان بەمافەرەواکانى ،پارتى هەڵقوڵاویی جەماوەرى کوردستان و دڵسۆزانى ئەم نیشتیمانیە ، گیانفیدا بووە لە قۆناغە سەختەکاندا و هەرگیز لە بەرپرسیاریەتى و پارێزگاریکردن لە خاک و نەتەوەکەى و لە پێناو بەرژوەندى کەسى و حزبى خاکى نەفرۆشتووە و بێگانەپەرستى نەکردووە بەڵکو سازشى لە سەر بچووکترین مافى گەلەکەى و بستێک خاکى پیرۆزى کوردستان نەکردووە ، ئێستاش بە رۆحێکى نیشتیمانپەوەرانە و کوردپەورانە بەرەو هەڵبژاردنى خوڵى شەشەمینى پەرلەمانى کوردستان لە رۆژى 20ى ئۆکتۆبەرى 2024 هەنگاوى ناوە تا کوردوکوردستان لە پیلانگێرى و گەمارۆدان و خەونى ژێر دەستکردن و نەهێشتنى قەوارەى شەهیدان و پێشمەرگە وەک هەمیشە بپارێزێت ، بەدڵنییاییەوە پارتى هەردەم پێشەنگە و وەک چەقڵى چاوى دوژمنان و چیاییەک سەرکەش رووبەڕووى نەیارانى نێوخۆى و دەرەکی دەبێتەوە .
مێژوو گەواهیدەرە پارتى دیموکراتى کوردستان ، سەرەڕاى هەموو ئاستەنگ و سەختییەکانى بەردەمى هەنگاوەکانى لە پێناو بەهێزکردن و پێشخستنى کوردستانە لە گشت روویکەوە و ستراتیژى سەرەکیشى پشت بە خۆ بەستنە بەرەو ئامانج و مافێکى رەوا کە ئەویش سەربەخۆیی ئابوورى و سیاسیە ، لەگەڵ ئەوەى کە دوژمنانى ناوخۆیی و دەرەکى لە ساڵانى رابردوو بە چەندین سیناریۆ و چەکى کۆمەڵکوژ پەڵامارى پارتى وهەرێمى کوردستانیان دا بەڵام پارتى سازشى نەکرد و کاروانەکەى رانەوەستا و بە سیاسەت و دیپلۆماسى و سیاسیەتى ژیرانەوە کاروانەکەى زیاتر بەرەو پێشەوە برد و پارتى پیشانى هەموو جیهانى دا کە لە پێناو بەرژوەندییەکانى کوردستان هەموو جۆرە بەرپرسیاریەتییەکى قۆرس بە ئەستۆ بگرێت .
نەیارانى کوردستان خەونى ئەوەیان دەبینى کە ، بەڕێگەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکى دیزاینکراو ، وەفادارى خۆیان بۆ بەکرێگیراوەکانیان بنوێنن ،چونکە باش دەزانن کە چ شکستێکى گەورە چاوەروانى خاکفرۆش و بەکرێگیراوەکانیان دەکات ،ئەوان تا ئێستاش کار بۆ ئەو راستییە دەکەن کە هاوشێوەى هەڵبژاردنى پارێزگاى کەرکووک بە سەختەکارى و بەوجۆرەى کە ویستى ئاغاکانیانە یەکێتى کورسى و دەنگى ساختەى زۆر بەدەست بنێت ، هەر ئەوەش بوو چەند هەنگاوى مەترسیداریان نا ، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان ڕەتى کردەوە و رێگە نەدا خەونى نەیارانى کوردستان و بەکرێگیراوەکانیان بێتەدى و بۆیە داواى کرد کە مافى پێکهاتەکان مسۆگەر بکرێت و هەمووان تێیدا بەشدارى بکەن و بریار بریارى خەڵکى کوردستان بێت نەک هەڵبژاردنێکى دیزاینکراوى نەیاران بە سوودى حزب ولایەنێک .
بەدڵنییاییەوە ، خەڵکى کوردستان بریار لە سەر ئایندەى خۆیان دەدەن و چیتر کورسى و دەنگ نابەخشڕێت لە پێناو رازیکردنى لایەنێک کە جگە لە زیانگەیاندن بە دۆزى کورد و هەرێمى کوردستان و سوودبەخشى بۆ نەیارانى کوردستان هیچ قازانجێکى نەبووە و دەبێ هەر کەس و لایەنێک سەنگ و قورسایی خۆى دیار بێت و بەدڵنییاییەوە و خەڵکى کوردستان و پارتییەکان پاداشتى هەڵوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانى پارتى کە پارێزگاریکردن لە خاک و مافەرەواکانى خەڵکى کوردستان دەدەنەوە ، چونکە بۆ پارتى پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان لە سەروووى هەموو بەرژوەندییەکى ترەوە وچونکە ئەگەر لە رابردوو پارتى بەکرداریش سازى بۆ کورسى و دەنگى خۆى کردبێت بۆ لایەنێکى تر ئەوا لە پێناو سەنگ وپێگەى کوردستان بووە ، چونکە پارتى هێزى یەکەم و متمانەپێکراوە لە سەر ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ،
ئەمرۆ لە سایەى سیاسەتى ژیرانەى سەرکردایەتیی پارتى ، کوردستان بووەتە جێگەى متمانەیەکى زۆر لە رووى دیپلۆماسى وبازرگانى وڵاتانى ناوچەکە ەو جیهان و بەدەیان کونسوڵخانە و نووسینگەى وڵاتانى زڵهێز روویان لە هەرێمى کوردستان کردووە ، بوونى پارتى واتا هێز ومتمانە لە هەرێمى کوردستان ، واتا مێژووى پڕشانازى و دەستکەوت ، واتا بەردەوامى خەباتى بێ وچان لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى گەل ونیشتیمان .

Top