کورد لە هاوکێشەکانی کۆرانگاری رۆژهەڵاتی ناوەراست

لە ئیستادا لە جیهانێکداین کە شەپۆلەکانی گۆڕان و گۆڕانکاری لە بەریەککەوتندان، دەستەواژەی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ” لە میدیاکانی ڕۆژئاوا و کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا زیاتر بەرچاو دەکەوێت، بەتایبەتی دوای ئەو ململانێیەی لە زۆر ناوچەکانی ئەو بەشەی جیهان روویدا، ئەم زاراوەی کۆرانگاری رۆژهەڵاتی ناوەراست، وەنەبێت بۆ چوونێکی سنورداری جوگرافی یان سیاسی بێت، بەڵکو رەنگدانەوەی یا بۆ چوونی سەردەمێکی نوێی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ناوچەیی دەکات کە ئەوەش گوزارشت لە داڕشتنەوەی هاوسەنگی هێز و هاوپەیمانی نوێ و دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی دەکات.
ئایا ئەو دارشتنەوەی هاوسەنگی یەی هێز و هاوپەیمانی یەی لە خۆی دەگرێ دەبێتە هۆکاری هەڵوەشانەوەی هەندێ وڵات و دابەشکردنیان و سەرهەڵدانی دەوڵەتی نوی لەسەر نەخشەی جیهان.
هەڵبەتە رووخانی رژێمی ئەسەد هۆکارێکە کە زیاتر کاریگاری لە کۆرانگاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبیت کە بۆ ماوەی دەیان ساڵ میحوەرێکی سەرەکی ململانێکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بوو.
وەنەبێت ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد تەنها ڕووداوێکی سەرپێی بێت، بەڵکو هۆکاری خاڵی وەرچەرخانە لە هاوسەنگی هێزەکانی ناوچەکەدا، بۆ نموونە ئێران کە وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژی پشتی بە ڕژێمی سوریا بەستبوو، بەڵام ئێستا لەگەڵ نەمانی ئەو رژێمە ئێران ئەو دەسەڵاتەی لەو ناوچەیەدا لاوزا بووە، تەنانەت ئەو لاوازیە ڕێگا بۆ وڵاتانی ناوچەکە بە سەرکردایەتی سعودیە واڵا دەکات بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو ناوچەیە و ریکخستنەوەی هاوپەیمانیەتی نوێ لەسەرە بنەمای بەرژەوەندیە هاوبەشەکان، هەروەها گۆرینی رژێمی ئەسەد کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێ چ لە مەودای هەنووکەی یا دواتر، جونگە ئەو دەسەڵاتەی ئیستا سوریا بەرێوە دەبات بەسەرۆکایەتی ئەبو موحەمەد جۆلانی نەیاری سەرسەختی عێراقە لەو ساتەوەختی لە رێکخراوی داعش بوو دواتر بەرەی نوسرە.
هەروەها دەبێ ئاماژە بە رۆڵی تورکیا بکەین وەک یاریزانێکی سەرەکی و شارەزا لە ناوچەکەدا، کە دەیەویت زیاتر رۆڵی خۆی بجەسپێنێ لە پێناو بەرژەوەندییەکانی و ڕەنگە هەوڵی بەدەستهێنانی زیاتری بدات کە لەگەڵ هەر پڕۆژەیەکدا ناکۆکی هەبێت کە ئەنقەرە سەرکردایەتی نەکات، بەڵام لە قۆناغی ئێستادا بۆ بنیاتنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و سەقامگیرتر و بەرژەوەندییەکان لەگەڵیدا بە پێویستی دەمێنێتەوە. و کارکردن لەگەڵ تورکیا دەبێت بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی لە نێوان هاوکاری و دوورکەوتنەوە، هەروەها بانگەوازی ئەم دواییەی کوردەکانی سوریا بۆ فەرەنسا داوای پشتیوانی لە فەرەنسا و لێدوانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە فەرەنسا دەستبەرداری کورد لە سوریا نابێت، وەزیری دەرەوەی تورکیای هاکان فیدان، هێنایە دەنگ و رایگەیاند، “ئەو لایەنەی ئێمە لە سوریا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین ئەمریکایە، نەک هەندێک وڵاتی بچووکی ئەوروپی کە... هەوڵدەدەن لە ژێر سێبەری ئەمریکادا بجوڵێن."
بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە لەم هەفتەیەدا دەست بەکار دەبێت، هێشتا بۆ چوونی خۆی بەرامبەر بە سوریا ڕانەگەیاندووە، کە لە هەمان کاتدا ئەمریکا نایەوێت دژایەتی تورکیا بکات. بەرپرسانی ئەمریکا لەم دواییانەدا لێدوانیان دا کە ئاماژەیان بە هاوسۆزی بۆ نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە.
پێشتریش گفتوگۆ لەنێوان بەرپرسانی تورکیا و ئەمەریکا لەسەر ئەم پرسە هەبووە و دەوترێت ئەمریکا ڕۆڵی نێوەندگیری لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشق و هێزەکانی (هەسەدە) دەگێڕێت. هەفتەیەک لەمەوبەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی بۆ دووەمجار لە ماوەیەکی کورتدا سەردانی تورکیای کرد و ئەو لێدوانانەی لە کۆتایی دانوستانەکاندا دراون نەرێنی نەبوون.
گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکانی هەنووکە زمانێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەسەپێنن، کە وڵاتانی ناوچەکە ناتوانن بە دابڕان لە گۆڕانکارییە جیهانییەکان بەردەوام بن، بەڵکو دەبێت سیاسەتی کراوەتر و واقیعیتر بگرنەبەر کە لەگەڵ سەردەمی ئیستا بگونجێت.
بۆ نموونە سعودیە بە قورسایی ئابووری و سیاسییەوە، شایستەی سەرکردایەتیکردنی ئەم ڕەوتەیە، بەڵام سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و ئامادەیی ئەوان بۆ بەشداریکردن لە سیستەمێکی یەکگرتووی ڕاستەقینەدا.
کورد زۆر جار لەو کۆرانگاریانە هەلی زێرینی بۆ هەڵکەتووە، بەڵام بەداخەوە نەیتوانیووە ئەو هەلانە بۆ بەرژەوەندی و سوودی خۆی یەک لای بکاتەوە، کە ئەمەش زیانی بە دۆزی رەوای کورد داوە لەسەر پارجەکانی کوردستان، و نەیتوانیوە ببێتە بەشێکی کاریگەر لەو هاوکێشانە کە دەرفەتی بۆ هەڵکەتووە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێکی کاریگەر لە هاوکێشەکان و دابینکردنی مافەکانی.
دەبێ بە راشکاوی ئەوە بڵێین کەوا هۆکاری لە دەستدانی ئەو هەلانە نەبوونی یەکریزی و تەبایی و یەک گوتار لە نێوان لایانە جیاجیاکانی کورد، نەک لە نێوان هەر چوار پارچە بەڵکو لە نێو خودی هەر یەک لەو بەشانە، کە ئەمەش وای کردوە نەیاران پلانەکانیان دژی کورد ئەنجام بدەن.
گرنگە کورد پەند لە زیانەکانی رابردوو وەربگرێت و هەڵەکان دوو بارە نەبێتەوە بەتایبەتی کە ئیستا ناوچەکە لە قەراغ کۆرانگاری بنەرەتییە، و هەر هەڵەیەک لە لایەن کورد و نەبوونی یەک گوتاری زیانی گەورەیی بەردەکەوێت.