سەرسووڕان پاش لەخەوهەڵسان
سەرسووڕان یان هەستكردن بە بێهێزی و ناجێگیریی لەش ڕاستەوخۆ پاش لەخەوهەڵسان، گەلێك هۆكاری لەپاڵە، كە باوترینیان گرفتە لە گوێی ناوەوەدا. باوترین هۆكارەكانی سەرسووڕان لەكاتی لەخەوهەڵساندا بریتین لە:
• زیانی لابەلای بەكارهێنانی چەند دەرمانێك وەكو دەرمانەكانی چارەسەركردنی خەمۆكی، پەركەم، هەستەوەری، پەستانی بەرزی خوێن، گرفتەكانی پرۆستات لەگەڵ دەرمانە ئارامبەشخەكان.
• كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration بەتایبەتی پاش خواردنەوەی ئەلكهول یان شلەمەنییە كافائینییەكان لە درەنگانی شەودا، كە هاوكات بێت لەگەڵ كەم خواردنەوەی ئاودا.
• پەككەوتنی دڵ لەبەر دابەزینی پەستانی خوێن.
• وەستانی كاتیی هەناسە لەكاتی خەودا كە هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆكسجین لە لەشدا.
• دابەزینی ئاستی شەكری خوێن نزمتر لە ئاستی ئاسایی واتە كەمتر لە 70 ملگم/دێسلیتر كە دەبێتە ئەگەری گۆڕانی هۆرمۆنی و كیمیایی لە لەشدا.
• گرفت لە گوێی ناوەوەدا، بەتایبەتی هەوكردن كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە سووڕانی دەوروبەر Vertigo.